گرنگ: عەبادی مەرجێکی تر بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێم دادەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 285 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی ھەواڵێکی رۆژنامەی (خەبەر)ی لوبنانی نوێترین مەرجی حکومەتی عێراق بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ھەرێم جگە لە پرسی پێداچونەوە بە لیستی موچە خۆران ئێستا داوای کردوە ئەو وەفدەی کە دەچێتە بەغدا پێویستە لەلایەن سەرجەم لایەنە کوردیەکانەوە دانی پێدابنرێت و پاڵپشتی بکرێت، سەرچاوەکە وتوشیەتی لە دوو رۆژی ئاییندە موفاجەئەی گرنگ ڕوودەدات.

جێ ی باسە ستاندەر زانیویەتی نێچیرڤان بارزانی بە چڕی لە ھەوڵی ڕازیکردنی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیە بۆ ئەوەی بەشداربن لە وەفدەکە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین دیدار و کۆبونەوە ئەنجامدراوە تەنانەت پەیوەندی بە چیا و نما کراوە کوڕانی نەوشیروان مستەفا رێکخەری کۆچکردوی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەوە جگە لەوەی نێچیرڤان بارزانی داوای لە ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە پشتکی گۆڕان کردوە کە پاڵپشتی وەفدەکە بکات لە بەغدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.