ستانده‌ر – تايبه‌ت
سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو يه‌كێتى هاوديدانى سه‌رله‌به‌رى ئه‌و ده‌نگۆيانه ره‌تده‌كه‌ن و پێيان وايه ئه‌و لايه‌نانه‌ى له‌پشت ئه‌و ده‌نگۆيانه‌وه‌ن ترسی ئەوەیان هەیە لە میراتی سیاسی حزبە تقلیدیەکانیان بێ بەشبن، چونكه قۆناغی مۆنۆپۆڵی سیاسی ئەوانە کۆتایی دێت.
دكتۆر رێبوار كه‌ريم، هاوديدى هاوپه‌يمانى بۆ ديموراسى و دادپه‌روه‌رى بۆستاندار رايگه‌ياند: هەرچەندە هەڵبژاردنە پەرلەمانیيەكەی هەرێم لەمساڵدا ناكرێت، بەڵام بڕیاری هاوپەیمانێتییەكەمان بەوشێوەیەیە كە كارەكانی بەردەوامبێت، ئێستاش سەرقاڵی كاروباری خۆڕێكخستنە بەپێی پێوەرە یاساییەكان، بۆیە هیچ دودڵییەك لەمبارەیەوە لەئارادا نیە”. “ڕێز لەهەمو ئەو هەوڵانە دەگرین كە بۆ گەڕانەوەی دكتۆر بەرهەم بۆ ناو یەكێتی دەدرێت، بەڵام دكتۆر بەرهەم سەرقاڵی كاروباری قەوارە سیاسییەكەی خۆیەتی، كە لەپێناو دەبازكردنی خەڵك لەم نەهامەتییە كاردەكات ئەم دەنگۆیانەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو كاریگەرییە گەورەیەی كە ئەم تەوژمە لەماوەیەكی كەمدا دروستی كردوە، پەیوەندی بەو قبوڵە جەماوەرییەوە هەیە كە بۆ بەرنامەی ئەم هەنگاوە سیاسییە گەورەیە هەیەتی”.
له‌لايه‌كى تره‌وه سه‌ركه‌وت حسێن هاوديدى هاوپه‌يمانى له ئه‌ڵمانيا پێى وایە دکتۆر بەرھەم بریارێکی ژیرانەی داوه‌و ده‌ڵێت: ” بەشێک لەو سیاسەتە شەرمنەی یەکێتی پێداگوزەری کرد ، بە بروای من کەس ئەوەندەی دکتۆر بەرھەم خەم خۆری یەکێتی نەبوو لە کاتێکدا بە توندی دژایەتی ئەکرا، دەزانرا دکتۆر بەرھەم کۆکەرەوەی رەنگە جیاوازەکانی یەکێتیيە لە ژێر یەک چەتردا ، دکتۆر زوو د‌رکی بەوە کرد کە یەکێتی لە رێرەوی راستی خۆی لایداوە و نایەوێت بگەرێتەوە سەر رێگا راستەکەی ، زۆر جار دەنگۆی ئەوە ھەیە کە دکتۆر بەرھەم ئەگەڕێتەوە نێو ریزەکانی یەکێتی ، من پێم وایە کاک بەرھەم بیزانیایە یەک تروسکە ھیوا ماوە لە ناو یەکێتی نەک ئەگەرایەوە بەلَکو بەجێی نه‌ده‌هێشت”.
هه‌روه‌ها ئه‌و هاوديده‌ى هاوپه‌يمانى راشيگه‌ياند:” زۆر جار لێرەو لەوێ ئەبیستین ئەلێن دکتۆر ئەڵێ برۆن یەکێتی چاک بکەن ئامادەم بگەرێمەوە، دکتۆر بەرھەم گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ئەستەمە چی تر یەکێتی چاک بکرێت ، بۆیە من بە دووری ئەزانم بگەرێتەوە ، پاشان دکتۆر چی بەو ھاودیدانەی ئەڵێت کە شەو و رۆژ لە ھەوڵدان بۆ سەرخستنی بەرنامەی ھاوپەیمانی کە پێم وایە نمونەی حوکمرانی دروست ئەبێت لە داھاتوو بۆ کوردستان” .
خانم كه‌ريم هاوديدى هاوپه‌يمانى له‌باره‌ى ده‌نگۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بۆ نێو يه‌كێتى، ده‌ڵێت: “هاوديدى هاوپه‌يمانى یەكێتی هەقی خۆیەتی هەوڵبدات بۆ گەرانەوەی دكتۆربەرهەم بۆناو یەكێتی چونكە ئەوان دەزانن كاك بەرهەم فیگەریكی گرنگ و كاریگەرە بۆ ئەم قۆناغ و دۆخەی كوردستان و عێراق، بەڵام بە بۆچوونی من كە ئێستا لەنزیكەوە ئاگادارم، كاك بەرهەم و هاودید و هاورێكانی لەهەوڵی ئەوەدان ستراكچەرێكی نوێ بۆ كاری حزبیایەتی و سیاسەتكردن بهیننە كایەوە كە تەواو جیاوازبێت لەقەوارەو چوارچێوە باوەكانەوە، بۆیە ئەو هەوڵانە بێ ئەنجام دەبن لەكۆتایدا”.