پەیوەندی كورد و ئەمریكا بەرەو كوێ؟ 

لەلایەن ستاندار Posted on 12350 جار بینراوە 0 سەرنج
wtar_new

مەسعود عەبدولخالق
ئەوەی ئیستا سەركردایەتی (پ د ك)دەلێت ئەمریكا دیسان پشتی لەكورد كردو بێوەفا بوو وانیە ،هەروەك پیش ریفراندۆمیش كە دەیان ووت ئەمریكا لایەنگری دەولەتی كوردستان وڕیفراندۆمە ئەوەش وانەبوو ، هەردو ڕوانگەی چەوتە لەتینەگەیشتنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا دێت بۆ ناوچەكە ، لەناوچەكەش سەبارەت بە پەیوەندی كوردو ئەمریكا، كورتەیەك لەو سیاسەتە باس دەكەین :
خودی ئەمریكا لەڕێكەوتنەكانی سایكس بیكۆی 1916 و سەرەنجامەكانی لەدابەش كردنی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و ئینتدابا بەشدارنەبووە، بەریتانیا و فرنسا هەوڵیان دا چاوی بنوسێنن و ئەرمینیای پی بدەن وەك ئینتداب، بەڵام دوای ئەمریكا بۆی دەركەوت ئەوە فێلی لێ‌ دەكەن، دەیانەوێ‌ بیكەنە سەنگەر لەپیش بزوتنەوەی بەلشەفی شیوعی لەسەردەمی لینین و روسیا، ئەمریكا لەدژی ئەوهەنگاوانەی بەریتانی وهاوپەیمانان وەستا، لەسالی1918لەلایەن ویلسۆنی سەرۆكیەوە 14بنەماكەی بۆ ئەو مەبەستە بڵاوكردەوە، لەدوای سالی 1919لیژنەی (كنگ ـ كراینی) بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نارد وداوای (سیاسە الباب المفتوح)كرد، پێشنیاریشی كرد هەمو ئەو ناوچانەی لە عوسمانی جیاكراوە(بەكوردستانیشەوە) بخرێتە سەر مومتەلەكاتی (عصبە الامم)،بەلام ئەو سیاسەتەی باش بۆ نەچوە سەر ناچار كەوتە دوای سیاسەتی دابەش كردنەكانی بەریتانیاو فرنسا ، لەدوا ڕاپۆرتی لیژنەی (كنگ – كراین) داكۆكی لەو وولاتانە كرد كەتازە لەلایەن بریتانیاو فرنسا دروست كرابوون ، لەڕاپۆرتەكە ئاماژە بە یەكپارچەی خاكی عیراق دەكات ،لەو كاتیەوە سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر یەكپارچەی خاكی عیراق نەگۆڕاوە ، هەر لەسەر ئەو بنچینەش پەیوەندیەكانی ئەمریكاو كورد لەباش ترین دۆخی ئەوەبوە (كوردلە دۆزەخ دەردەهێنی بەلام نایخاتە بەهەشت)، هەر یەكەم پەیوەندی كوردو ئەمریكالەو لیژنەیە(كنگ- كراین) بەدی دەكرێ‌ كە هاتبون لەكوردستان لەگەل نوێنەرانی كورد دانیشتبون، لەو كاتیەوە تا نیوەی سەدەی بیستەم ڕۆلێكی وای لەناوچەكە نەبوەو لەگەل كوردیش بەو شێوەیە نەبوە، لەو كاتیەوە دەتوانین بڵێین بوە میراتگری بەریتانیا لەناوچەكە تاكۆتایی سەدەی بیستەم و رووخانی یەكێتی سۆڤیەت(واتە لە نێوان جەنگی سارد) هەلوێستی ئەمریكا (وەك لەبەڵگەنامەنهێنی وئاشكراكان دەردەكەوێ‌)نەیویستوەخۆ لەكێشەی كورد بگلێنی ، زیاتر بنەماكانی ئیستعماری وسایكس پیكۆی لەناوچەكە پیادەكردوە، لەهەمو بەڵگەنامەو چالاكیە دیپلۆماسیە ڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆكان دەركەوتوە: هەرگیز نەگەیشتە ئەو رادەیەی قەناعەتی ئەمریكا بێت كە میللەتی كورد شایستەی مافی چارەنوسە، بەڵام كەدەكەوێتە لێواری دۆزەخ بەهانات دێت، دەرت دێنێت لە دۆزەخ بەڵام ناتخاتە بەهەشت، ئەو جۆرە سیاسەتەو تێنەگەیشتنی كورد لێی شكستی 1975ی لێ‌ هاتە دی .
یەكەم گۆڕانكاری بەسەر سیاسەتی ئەمریكا سەبارەت بەكورد لەدوای سالی 1979 لەدوای سەركەوتنی شۆرشی ئیران بەسەرۆكایەتی أ خمینی دێت، تارادەیەك كوردكەوتە نێو حیساباتی ستراتیژی، دوای ئەوەی ئیسلامیەكان لە توركیاش سەركەوتن ولەسالی 2003نەبونە یارمەتیدەری هێزەكانی ئەمریكا لە كاتی هێرشیان بۆسەر عێراق جارێكی تر تەكانێك بە پەیوەندی كوردو ئەمریكا درابۆ ئاستێكی بەرز، لەگەل ڕووخانی بەعس لە عێراق وگەیشتنە دەسەڵاتی ئیسلامیەكان لەعێراق دووبارە تەكانێكی گەورەتربەوپەیوەندیە درا، كەواتە ئەو پەیوەندیە بۆ كورد لە دۆڕاندنی دۆستی فەرمی ئەمریكا هاتوە، واتە دەست بەكاربونی مەدرەسەیەكی ناتەبا لەگەل ئەمریكا وای كردوە ئەو پەیوەندیە زیادەیە دروست بێت، لە 2002ەوە دروشمی جەنگی (یان لەگەلمی یان دژمی )لەلایەن ج بۆشەوە جاڕدرا، شكستیەكانی لە ئەفغانستان و لە عیراق و مانەوەی دەوڵەتی ئیران وەك خۆی بوە هۆی شكستی ئەمریكاوهاتنی ئۆباما، ئیتر واز لەو هەنگاوە هینرا، ئەگینابەردەوامی لەو سیاسەتە چەوتەی ئەمریكا لەقازانجی كورد بوو، مادام تێكدانی نەخشەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بەدیوێكی تر كاتێ ئەمریكا پابەندە بە پرۆژەكانی چاكسازی رۆژهەلاتی ناوەڕاست (پرۆژەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستی گەورەی ئەمریكی لە 2004ز – مبادرە الشراكە كۆلن پاول –امریكا – 2002 زـ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تازە-ووتاری ج بۆشی كوڕ لە 6/11/ 2003ز )ئەوا بۆكورد باش نیە ،بەلام كاتێك لادەداو پابەند دەبێت بە گەلالەكانی ( بریجنسكی -– برنارد لویس -– ئەلان گالون) بۆ كورد باشترە ، واتە:

1 ـ پەیوەندی كوردو ئەمریكا سروشتی نیە، لەو كاتانە سوودمەند دەبێ‌ كە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسروشتیە، ستاندەر بونەوەی مەترسێدارەبۆكورد، ڕەنگە پەیوەندیە بالاكان هەتا سەری نەبێ ببتەوە پەیوەندی نۆرمال‌ .

2 ـ بونی ئەو هێزە ئیسلامیانە(لە توركیاو عیراق وئیران) بوویتە هۆی ئەو پەیوەندیە باشەو و جەژنی بزوتنەوەی كوردایەتیە.

3 ـ ئەمریكا چاكەی لەگەل كورد كردوە بە ڕووخاندنی بەعس ولادان لەو ستراتیژەی نزیكەی سەدەیەك بوو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەستبۆوە.
لەوەی سەروو دەردەكەوێ‌ ئەمریكا نایەت كوردستانت بۆ رزگار بكا، سێبەرێكی گشتیت بۆ دروست دەكا ئەگەر بەرنامەت ووردو زانستی بێت ئەوا سودمەند دەبی، ئەگینا پێچەوانە دەبێت، لەسەر ئەو بنچینەیە سەرەنجامێكی مەنتیقیە كە ئەمریكابگەڕێتەوە سەر پەیوەندی خۆیی و وڵاتانی ناوچەكە، ئەوەش زیاتر بەوە دەبێ‌ ئەگەر (عیراق وتوركیا وئیران) لەو بنەما ئیسلامیانەیان هەلگەڕێنەوە .
هەروەك بینیمان لەڕووخانی بەعس ئەمریكا چاكەی پێشكەشی هەمولایەك كرد(میلەتانی عیراق، كویت، تەنانەت بۆ ئیران وقاعیدەش سودیان لە رووخانی صدام بینی)، بەڵام چاكەكەی تەواو نەكرد لەگەل كورد، هەربۆیەش لەو فەترەیەی كە ڕاستەوخۆ خۆی حوكمی عیراقی كرد(گارنەر وبریمەر)، یاخود لەڕێ‌ ی دۆستەكانی، كەیەكەم سەرۆك كۆمار غازی یاوەر و سەرۆك وەزیران ئەیاد علاوی كێشەكانی كوردی چارەسەر دەكرد، بەپیچەوانەوە دەستكەوتیكی وا لەوانەی سەروو بۆكورد لەو دوو فەترەیە نەهاتەدی، بەڵكو لەدواتر هاتەدی، لەڕاستێدا بنەچەی كێشەی مادەی140لە بڕیاڕی دژە فڕینی سەرووی هێلی36 دێت، هەرچەندە ئەوكاتی پیاوەتیەكی گەورە بوو لەگەل كوردستانیان كرا، بەڵام ڕاستیەكەی سەرووی هێلی 34بوایە ئەو كێشەیە ئێستا نەدەبوو، .. بۆیە ئەمریكاو ڕۆژ ئاوا خاوەنی ئەو دەستكەوتانەی ئێستا نین بۆ كورد بەتەنها ، هەمو ئەو سیاسەتە ئالۆزەی رۆژهەلاتی ناوەڕاست لەلایەن سەركردایەتی (پ د ك)و زۆربەی ئەوانی تریش مەفهوم نەبوو ، بۆیە نەیان زانی مامەلەی ستراتیژی لەگەل بكەن ،بەڕای زۆربەی شارەزایانی ستراتیجی نامەكەی (تیلەرسۆن)بۆ كاك مسعود گوزارش بوو لە لوتكەی پەیوەندی كوردو ئەمریكا ، لە 100 سالی ڕابووردوو دەرفەتیكی وانەهاتبوو واش چاوەڕوان ناكرێت بەو زوانە ببێتەوە ، بنەمای گرنگی تێدابوو ،بەلام زێڕ لای زێڕینگەر بەنرخە ، سەركردایەتی ریفراندۆم نەیزانی ئەو بەلێنانەی لەو نامەیە هاتوە چەندە گرنگن ، لە ئیستاشدا سیاسەتی ئەمریكا بەرامبەر كورد زۆر نەگۆڕاوە وەك (كاك مسعودبارزانی )دەلیت ، بەلكو سیاسەتی بەرامبەر سەركردە كلاسیكیەكان گۆڕاوە ، پێی وایە سەركردایەتی كلاسیكی هەردوو حزبی دەسەلاتی كوردی دەبێت بگۆڕدرێت ، بۆیە بە فەرمی پیشوازی لە دەست لەكاركیشانەوەی كاك مسعود كردو لایەنگری سەركردەگەنجەكانی كرد(نیچیرڤان وقوباد) ، ئەوەی ڕوویدا لە 3 بەیانەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هاتبوو, لەهەمویان ڕوون تر ئەو بەیانەی كە لە 15/9/2017 دەرچوە باس لەوە دەكات كە كردنی ریفراندۆم لە ناوچە دابڕێنراوەكان وكەركوك (استفزازیە),ئەوەش ئاگاداری و ئینزاریكی زۆر توندە , ئاماژەی ڕوونە بۆلەدەستدانی پشتیوانی نیودەولەتی و ئەو كارەساتەی بەسەر كەركوك وناوچە دابڕێنراوەكان هات .
لەدوا بەیانی وەزارەتی دەرەوەی جارێكی تر دووپاتی ئەوە دەكاتەوە كە ئەمریكا واز لەدۆستایەتی دیرینەی خۆی ناهێنێ لەگەل میلەتی كورد ، ئەوەش ڕوونە مانای وایە ئەو سزایە میلەتی كورد ناگرێتەوە هەتا حزبەكانیش ناگریتەوە ،تەنها سەركردایەتی حزبەكان دەگرێتەوە ، لەوانیش سەركردایەتی ئەو حزبانەی ریفراندۆمیان كرد ،بە پلەی یەك سەركردایەتی(پ د ك) ،بەپلەی دوو مەكتەبی سیاسی (ی ن ك) ،بەپلەیەكی دووریش سەركردایەتی یەكگرتوو ،بەلام مامەلەی ئاساییە لەگەل سەركردایەتی گۆڕان وكۆمەل و هاوپەیمانی ونەوەی نوێ بەشیكی فراوانی (ی ن ك) ، واپیدەچی لەكۆتاییدا كەمێك مامەلە لەگەل سەركردایەتی پارتی بكات كە زۆر لایەنگری ریفراندۆم نەبووبن ، كەواتە ئەگەرچی گورزیكی گەورە بەر پەیوەندی ئەمریكاو كوردستان كەوت لەسەر دەستی ئەو سەركردایەتیە بەلام هیشتا ئاسۆ ڕوونە بۆ چاكردنەوەی ئەو پەیوەندیە ئەگەر ئەو سەركردایەتیە كەمێك دوور بكەونەو بوار بۆ سەركردایەتی تازەیان بڕەخسێنن .
مسعودعبدالخالق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *