ستاندەر
محەمەدی حاجی مەحمود ڕایدەگەیەنێت پێش شەڕی موسڵ چەندین جار بە پارتی و یەکێتیم گوت کە دەبێت ئامادەکاریمان ھەبێت بۆ قۆناغەکانی ئاییندەی دوای ئازادکردنی موسل بەڵام گوێم لێنەگیرا، ھاوکات ناوبراو وتیشی دەبێت پێداچونەوە بە پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا بکەین.
پێشتریش سەلاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی بەھەمان شێوە ڕەخنەی لە شێوازی ئیدارەدانی دۆخی ئێستای ھەرێمی کرد و رایگەیاند پێویستی بە چاکسازی و رێکخستنەوە ھەیە.
ئەو رەخنانە وەک بەشێک لە ڕەخنە ناوخۆییەکانی ئەو لایەنانە دادەنرێت کە بەشێک بوون لە ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم و ئەنجومەنی سەرکردایەتی سیاسی کورد داش عێراق لەیەکتر.