شێرزاد شێخانی
لەوەتەی مێژووی خەباتی نەتەوەیی كورددا پارتی و سەرانی بنەماڵەی بارزانی هیچكات لەخیانەتكردن لە میللەتو لە قەزیەی كوردیش بۆ یەك لەحزە سڵیان نەكردۆتەوە..خیانەتی مەلا مستەفا لە عەبدولكەریم قاسم كە بریاری لێبوردنی بۆ دەركرد، بەڵام زۆری نەبرد خیانەتی لێكردو چەكی بەروویدا هەڵگرت و عەشایەرەكانی كوردستانی لەدژی دەسەڵاتەكەی هاندا!..
لەساڵی 1975 یش لەدوای مۆركردنی رێكەوتننامەی جەزایر مەلا مستەفا گەورەترین خیانەتی لەمیللەتەكەی كرد كاتێك پشتی تێكردو ، خۆی و بنەماڵەكەی برد لەئێران دانیشتن و میللەتەكەشی سەرگەردان كرد. لەسەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بەرێبەرایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەمجارە كوڕەكانی كەوتنە خیانەتكردن، ئەوە بو كارەساتی هەكاریان بەسەر شۆڕشدا هێنا.. بەدرێژایی ساڵانی شۆڕشی نوێ بۆ یەك لەحزەش لەخیانەت نەكەوتن بەرامبەر بە هێزە شۆڕشگێڕەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان هەر لە شەڕی براكوژی ناو شاخاكانەوە، تا دەست تێكەڵكردن لەگەڵ رژێمی ئیسلامی ئێران. شازی خیانەتی بنەماڵەی بارزانیش 31 ئاب بو، كاتێك گەورەترین دوژمنی گەلی كوردیان هێنایە سەر پەرلەمانی كوردستان و بەدەبابەكانی بەعس و پۆستاڵی سەربازەكانی حەرەسی جەمهوری قودسیەتی پەرلەمانیان شكاند. ئێستا ئەم بنەماڵەیە باس لەروداوەكانی 16 ئوكتۆبەر ئەكەن و بە خیانەتێكی نەتەوەیی وەسفی ئەكەن!!. هەڵبەت ئەوەی رویدا لەلایەن بەشێك لەسەركردە ئازاكانی یەكێتی بۆ یەكەمجارە دەستەیەك هەبێ بەرامبەر بە ویستو مەرامەكانی سەرۆكی دیكتاتۆری پارتی بوەستێتەوە.
ئەمەش بەلای منەوە گەورەترین هەڵوێستی ئازایانەی كەسانێكە كە هێشتا یەكیتیەكەیان نەفرۆشتۆتە پارتی، ئەو هەڵِوێستەی نواندیان بە باشترین بریار ئەزانم كە لەمێژوی یەكێتیدا درابێت، ئەو بریارە بو هێزەكانی پێشمەرگەی یەكێتی نەخستە ناو شەڕێكی بەوەكالەتی پارتییەوە لەكەركوك بۆیە بەلایانەوە خیانەتە؟!.هەڵبەت پارتییەكان ئەیانویست كوڕانی یەكێتی بەكوشت بدەنو خۆشیان لەدوورە سەیریان بكەنو، وەك پییشەی هەمیشەییان بێنە سەر سفرەی حازرەكی!..پارتی كە بەدرێژایی تەمەنی نەیتوانیوە تەنها یەك شەڕیش بەهێزەكانی خۆی بكاتو، هەمیشە وەكە هێزێكی ترسنۆكی فشۆڵ هانای بۆ سوپای دەوڵەتانی بێگانە بردوە یان پێشمەرگەی لایەنەكانی تری بەكوشتداوە، ویستی ئەو شەڕەی حەشدیش بە پێشمەرگەكانی یەكێتی بكاتو خۆیشی لەمەسیف وشەقڵاوە بادەی سەركەوتن بنۆشێ !. ناوچەكانی كەركوك و ناوچەو دابڕێنراوەكان بەگشتی ناوچەی نفوزی یەكێتین، هێزەكانی یەكێتی پارێزگاریان لێئەكەن، هیچ چەكدارێكی پارتی تیا نەبوە، بۆیە پارتی ویستی پێشمەرگەی یەكێتی لەم شەڕە بەكوشتبدات و دواتر لەسەر خوێنی ئەوانەوە بكەوێتە سەوداسەری و دانوستان لەگەڵ بەغدا؟!.
پارتی وای دانابو پێشمەرگەكانی یەكێتی بكەونە ناو شەڕێكی درێژی حەشدی شەعبی، بۆ چەند هەفتەیەك شەڕەكەش بەردەوام بێت، 5-6 هەزار پێشمەرگەی یەكێتی شەهید بێ ، ئینجا شەڕەكە تەشەنە بكات بۆ ئەوەی ئەمریكاو دەوڵەتانی دونیاش بێنە سەرخەت و داوای دانوستان لەپارتی بكەن، پارتیش وەكو كوێخای كوردستان پێش هەمو هێزەكان بكەوێ و بچێتە ناو دانوستانەوە بۆ وەرگرتنی چەند وەزارەتێك و پلەوپۆستێكی باڵای بەغداو گێڕانەوەی خاڵە هوشیارو كاكە رۆژو مامە بابەكر زێباری بە موعەزەزی بۆ پایتەخت، خوێنی ئەم شەهیدانەش با ببێتە قوربانی پۆستەكانی ئەمانە لەبەغدا. ئەوەتا دوای ئەم هەمو قوربانیانەی هێزەكانی كاك كۆسرەت لەشەڕێكی بچوكدا دایان، پارتی بۆ دەیانجار لەبەغدا ئەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی دانوستانی لەگەڵدا بكات، جا ئەگەر بیست هەزار كەسیش بكوژرابایە پارتی هەر دیسان داوای دانوستانی ئەكرد وباكی بە خوێنی كوڕانی میللەتەكەی نەئەبو. پارتی ئەگەر هێزێكی زۆر ئازاو دلێرو نەتەوەپەرستو شۆڕشگێڕە، بۆچی ناوچەكانی تری خوار كەركوكی بەبێ تەقە چۆڵكرد،؟.
بۆچی پردێ و هەمو ناوچەكانی ژێر نفوزی خۆی لەكەركوك و موسل و تەنانەت سەر سنورەكانیشی بەبێ موقاوەمە دایەوە دەست حەشدی شەعبی و ئەوەیان خییانەت نەبو؟. پارتی دەیان لەشكری تایبەتی هەیە، فەیلەقێكی زێرەڤانی هەیە، چەندین فەوجی پر چەكی بیانی هەیە، تەنانەت دەبابەو مودەرەعەشی هەیە، زۆربەی ئەو چەكانەی بۆ داعش ئەهاتن بۆ خۆی عەمبار كردوە، بۆچی بەو هێزە گەورانەو بەم چەكە پێشكەوتوانە شەڕ ناكا بۆ گێڕانەوەی كەركوك و ئەو ناوچانەی یەكێتیەكان رادەستی حەشدی شەعبیان كرد وەك خۆیان ئەڵێن؟. نیفاقی پارتی ئەوەیە، كە ئەوان كاری هەمو كەسێك بەرامبەریان بەخیانەت ئەزانن، خیانەتەكانی خۆشیان لەمیللەن بە شانازی ؟. لەكۆتاییدا ئەگەر ئەوەی لەكەركوك رویدا خیانەت بێت، بەڵێ خیانەت بو لەپارتی نەوەك لەمیللەت، چونكە میللەت جارێكتر ئامادە نیە بۆ حزبێكی فاشی ودیكتاتۆر ملهوڕو وگەندەڵ كوڕی خۆی بۆ بەكوشت بدات..