ستاندەر
ئەمرۆ 17/11/2017 پێگەی ئەلیكترۆنی “الأخبار” لە زاری وتەبێژی حكومەتی عێراق سەعدولحەدیسی بڵاویكردەوە: كە عێراق مەرجی نوێی هەیە لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان وپێویستە پێوەی پابەندبن بۆ ئەوەی بتوارنێ زەمینەسازیەكی گونجاو ئامادەبكرێ بۆ گفتوگۆیەكی سیاسی.
ناوبراو هەندێك لەو مەرجانەی ئاشكرا كردو گوتی: مەرجەكان هەندێكیان پەیوەستن بە گفتوگۆ لەسەر باری ئەمنی وسەربازی وهونەری.
هەروەها ناوبراو داوای كرد: حكومەتی هەرێم هاوكاری حكومەتی فیدڕاڵ بێت بۆ جێبەجێكردن وچەسپاندنی سەروەری دەوڵەت ومادەكانی دەستور تایبەت بە دۆسیەكانی پەیوەست بەسامانی نەوت وسنور وبەڕێوەبردنی خاڵە سنوریەكان.