ستاندەر
رۆژنامەی “بغداد الیوم” ئاشكرای كردوە كە بەغدا نیازی هەیە پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی مسعود بارزانی لاواز بكات وپاشان دایبرێنێ لە گۆڕەپانی سیاسی ودەسەڵاتی هەرێمی كوردستان.
ئەم رۆژنامەیی ئاشكرای كرد بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی رۆژی 20/11/2017 هەنگاوی یەكەمی ئەم پرۆسەیە بوو. هەروەها لەزاری چەند بەرپرسێكی دەسترۆیشتووی بەغدا ئاشكرای كرد هەنگاوی دووەمی ئەم پرۆسەیە بریتیە لە مامەڵەكردنی راستەوخۆی بەغدایە لەگەڵ هەردوو حزبی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وبزوتنەوەی گۆڕان.