مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 256 جار بینراوە

1815112017_nichera

 

 

 

 

 

سەرکەوت حمد

دەتوانین بە تێگەشتن لەو رووداوانەی لەو ماوەیەدا رویانداوە رێگە بە خۆمان بدەین بڵێین ،مۆدێلی حیزبی دەستەڵاتداری کوردی جگە لەمودێلێک بۆ کپ کردنەوەی ئینسان و دورخستنەوەیان لەعەقل شتێکی دی نەبووە.
کاتێک حیزبە بنەماڵەیەکان لەبری بیرکردنەوە و فیکر سیاسی و دیبلۆماسیەکان ،میلیشا سەربازیەکانیان کردە مەحەکی نێوان خۆیان و خەڵک ،ھیچ مانایەک بۆ ئازادی و کەرامەتی ئینسان نامێنێتەوە ،ئەو ھەنگاوانەی ئەمرۆ سەرکردە سیاسیەکانی ناو دەستەڵات دەیھاوێت ھەمان ئەو ھەنگاو ھەڵانەن کە پارتی دیموکرات لەساڵانی شەستەکانەوە تاوەکو ئێستا لەسەری بەردەوامە .
ھەمیشە پارتی وەکو حیزبێکی بەرھەم ھێنانی کادیری غائیب لە عەقڵ بووە
لە ناوەراستی حەفتاکانی سەدەی رابردوو کاتێک مەترسی دەکەوێتە سەر مستەفا بارزانی نامەیەک بۆ دەستەڵات دارانێ ئامریکا دەنێرێ داوای پیشگیریان ڵێ دەکات .
کەیسینجەریش گەورە باڵوێزی ئەمریکا دوای ھێرشە سەربازیەکەی بۆ سەر گارگەی نەوتی کەرکوک بەسەرکردایەتی سامی عبدلرەحمان ،کیسنجیەر ئەمە بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر بەرژەوەندیەکانێ ئامریکا لە کەرکوک و وەڵامی مستەفابارزانی ناداتەوە ،

ھەمان ئەو مەوقیفە بەرامبەر سەرانی ریفراندۆمی کوردستان ھات لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ برێدمەرگۆک وەڵامی مسعود بارزانی نەدایەوە.
ھەرچەندە لە کۆتای شەستەکانی سەدەی رابردوو ئامریکا و ئێران ھاوکاری کوردەکانی عێراقی ھەبوو ،بەڵام کاتێک بارزانی بریاریدا ھێرش بکاتە سەر کارگەی نەوتی کەرکوک لە بەھاری ساڵی ١٩٦٩ بەسەرکردایەتی سامی عبدلرەحمان ،ھێرشەکە زیانی زیاتر لە ٢ ملیون دۆلاری گەیاند بە کارگەی نەوت بۆیە ئامریکاو ھاوپەیمانانی تەواو سارد بوونەوە لە پشگیری کردنی کورد ،چونکە ئەو ھێرشە زیان گەیاندن بوو لە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لەو کاتەدا .

کاتێکیش مسعود بارزانی بۆ مانەوەی لەسەر دەستەڵات و بەردەوامی دان بە حکومەتی بنەماڵەی ،ھەڵخەڵەتانی ھاوڵاتی کورد کە تاکە سەرکردەی ناسیۆنالیستی کوردە کاری بۆ ریفراندۆمێکی بێ بەھا کردوو نە بۆ سەربەخۆی بوو نەبۆ بەھێزکردنی فیدراڵیەت بوو لە عێراق و کوردستان تەنیا لەبەرژەوەندی پارتی و ھاوئاوازەکانی بوو ،

لەولاشەوە ئەمریکا بە مەترسی بۆ سەربەرژەوەندیەکانی خۆی دەزانی ھەموو ھەوڵێکیدا ئەو ریفرانۆمە لەوکاتەدا ئەنجام نەدرێ بەڵام سوور بوونی بارزانی یارانی ئەم ھەڵە گەورەیەی مێژوو ئەنجامدرا ..

لێرەدە عێراق ئەوەی بەبیانویەکی باش زانی بۆ گەرانەوەی بۆ حکومی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ھەڵبەتە بە پشگیری ئێران و تورکیا بە ھەڵکردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن ئەمریکاو ھاوپەیمانان،
دوای کەمتر لە ٤٨ سەعات زیاتر لە نیوەی خاکی کوردستانیان دۆراند لەو گەمەو گرەوە سیاسیەدا
کاتێک ئیبراھیم ئەحمەد و مەکتەبی سیاسی زۆر تکاو رەجایان لە مستەفا بارزانی کرد خوێندنەوەی زیاتر بۆ بریارەکانی بکات بەڵام بێ ئەنجام دەرچوو سەرەرای ئەوانە ابراھیم احمد و مەکتەب سیاسی پارتی بەوە تاوان بار کرد ئەوانە خیەنەتکارن وحوکمی دکتاتۆریەتیان دەوێ منیش کەسێکی دیموکراسیم بەڵام لێرەدا دلنیانیم بارزانی پێناسەی ئەو چەمکانەشی باش زانیبێ و جیایان بکاتەوە ،
ھەمان ھەڵە دووبارە بوویەوە کاتێک مسعود بارزانی ھەموو ئەو ھێزو لایەنانەی بەخیائین لەقەڵەم دا ھیچ پێشنیارێک و سەرنجێکی قبوڵ نەبوو لەدەرەوەی ئیرادەی خۆی و حیزبەکەی .سەرەنجام ئەو فیدراڵیەی ھەبوو لەکوردستان گۆردرایەوە بە ئۆتۆمیەکی لاواز ،لەدەستدانی گشت ئەو دەستکەوتانەی بەدی ھاتبوون، بەھۆی نەزانی و نەخوێندەواری سەرکرە سیاسیەکانی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.