ستاندەر
دوای ئەوەی ھەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە وەفدێکی حیزبەکانی ھەرێم بەمەبەستی گفتوگۆ سەردانی بەغدا دەکات، لەنوێترین ھەڵوێستی حکومەتی عێراقی رایگەیاند ئامادەنین پێشوازی لەو وەفدە بکەن تاکو ھەندێ پرس ھەیە لە ھەولێر یەکلانەکرێتەوە و ھەرێم پێوەی پابەند بێت.
ھاوکات دوێنێ لیستێکی گەندەڵکاران لە بەغدا بڵاوکرایەوە کە ناوی چەندین بەرپرسی باڵای بەغدا و ھەرێمیشی تێدایە، لیستەکە بە ناوی ھۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دارایی عێراق دەستپێدەکات.