ئامانج لە تیرۆری مامۆستا وشیار چی بوو؟

لەلایەن ستاندار Posted on 215 جار بینراوە

ئامانج لە تیرۆری مامۆستا وشیار چی بوو؟

ئاری ئازاد

قسە لەسەر سیناریۆی چۆنیەتی تیرۆرکردنەکە و سولحە حیزبی و سیاسیەکە ناکەم، بەڵکو قسە لەسەر ئامانجی شاراوەی دوای تیرۆرەکە دەکەم.

دوای ١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ و داخستنی پەرلەمان، لە زۆنی زەرد بە تایبەتی ھەولێر چەند فیگەر و گروپێکی کاریگەر بەسەر کۆمەڵگە و فەزای سیاسی و دەسەڵات مانەوە وەک (میدیا و مامۆستایانی ئاینی و چالاکوانان و بەشێک لە رۆشنبیران) کە پارتی بە مەترسی و کۆسپ لە بەردەم خۆی دەبینی، لە دوای پەرلەمان، بە پرۆسەیەک دەستی کرد بە لێدان و بێکاریگەرکردنیان، لە سەرەتا بە میدیا دەستی پێکرد و چەند کەناڵ و دەزگایەکی راگەیاندنی داخست وەک (NRT, STANDARD, KNN)، پاشان ئاستەنگی لەبەردەم کاری مەدەنی دروستکرد و چەند چالاکوان و رێکخراوێکیان ئاودیوی دێگەڵە کرد.

ئینجا نۆرەی مامۆستایانی ئاینی ھات، لە قۆناغی یەکەم بە ھەڕەشەکردن لێیان دەستی پێکرد و، قۆناغی دووەم تەقەکردن لە ماڵ و ریش سوتاندنیان بو، قۆناغی سێیەم دورخستنەوەیان لە مینبەر و وتاردان بو، لە کۆتاییدا تیرۆر کردنیان بو، لە ماوەیەکی زەمەنی کورت دوو مامۆستای ئاینی لە ھەلێر شەھید کران، کە یەکێکیان مامۆستا وشیار بوو، ھەلێر کە بە شاری مەلاکان ناسرا بوو، بەڵام بەو پرۆسە سەرکوتکارییە مەلاکانی ئەو شارە بونە بێکاریگەرترین گروپی کۆمەڵگە و، ھیچ رۆڵ و فشارێکیان بۆ سەر دەسەڵات نەما، بەڵکو بە ئاراستەی پێچەوانەوە بەشێکیان تەسلیمی خواست و داواکانی دەسەڵات بون.

کەیسی شەھیدی مینبەر مامۆستا وشیار بە ھەزار سولحی سیاسی و حیزبی داناخرێت، لای من لە ریزی شەھیدانی قەڵەم و حەقبێژی و عەداڵەتخوازان ھەر بە زیندویی دەمێنێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.