بەپەلە: ناوی كەسایەتیەكی دیاری كوردستان كەوتە ناو لیستی تیرۆر

لەلایەن ستاندار Posted on 306 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی پێش ماوەیەك ستاندەر هەواڵێكی بڵاوكردەوە سەبارەت بەدانانی ناوی د.علی قەرەداغی ئەمینداری یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان لەلیستی تیرۆری سعودیە، بەڵام ناوبراو لە بەیاننامەیەكی فەرمی هەواڵەكەی بەدرۆ خستەوەو رایگەیاند كەئەم هەواڵە راست نیەو پەیوەندیان ئاسایە لەگەڵ ئەم وڵاتە.

بەڵام ئەمرۆ 23/11/2017 هەرچوار وڵاتی سعودیەو ئیمارات وبەحرین ومیسر ناوی یەكێتی جیهانی زانایانیان لە لیستی تیرۆر راگەیاند وهەریەك لە دكتۆر یوسف ئەلقەرەزاوی ود.علی قەرەداغیشی گرتەوە.

ستاندەر لە داهاتویەكی نزیك نهێنیەكانی ئەم بڕیارەو كاریگەری راستەوخۆی لەسەر كەسایەتی وسەركردەكانی یەكگرتویی ئیسلامی بەتێروتەسەلی بڵاودەكاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.