ناکرێت ئێوە سەرکردەی قۆناغ و کاروانی داهاتووبن .

لەلایەن ستاندار Posted on 276 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی

گەر بمانەوێت گەڕانەوەیەك بکەین و لاپەڕەی ڕۆژ ژمێرو مێژووی دوورو نزیك هەڵدەینەوە دەزانین لەکوێ هەڵەمان کردووە دەزانین لەکوێ هۆکاربووین بۆ دروست بوونی ئازارو خەم و ژانەکان ، گەورەیی مرۆڤ یاخود هەرسەرکردەیەك لەئەنجامدانی لاساری و خۆبەزل زانین نیە بەپێچەوانەوە گەورەیی لەوەدایە دان بەهەڵەکاندا بنێت و بەدوای تۆمەتبەخشینەوە نەبێت و لەم لاوە بەدوای هاوبەش نەگەڕێت بەپێچەوانەوە هەزمی گۆڕانکارییەچاوەڕوانکراوەکان بکات و لەئەستۆیان بگرێت.

من دەزانم و هەستی پێ دەکەم شکست تاڵەو لەژمارە زۆرنین ئەو سەرکردانەی بەرگەی شکست دەگرن بەڵام شکستەکان هۆکار گەڵێکن و لەئەنجامی بێ بایەخ و بێ ئەرزشکردن و بەهەند وەرنەگرتنی ڕای شەقام لەسەرگشت پرسە کەڵەکە بووەکان و نەبوونی شرۆڤەو هەڵسەنگاندن و خویندنەوەیەکی تەندروست لەسەرجەم ئاستەکان لەگەمەیەکی بێ ئەزمونیدا سەرکردەکان سەدا ۵٠ پەنجای خاك و نەتەوەکەمانیان دۆڕاند کێ بەرپرسە ، من مسئول .

لەکۆتا دەڵێم کۆتا بێنن بەچەواشەکردنی شەقام و ڕاستیەکان لەپێناو چەند دەنگێك بۆ حزبەکانتان ئیمرۆ دوو دەنگ و دووئاوازی خۆش دەچڕن و گوێبیست دەبین لەشاشە جوانەکان یەکەم چڕینی دەنگ و ئاوازێکی خۆشی امریکا کەدەفەرموێت مامەڵە لەگەل نێچیروان بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەکەین واتە بەرەی ڕیفراندۆم ستۆپ و بوەستن چیتر لەلایەن کۆمەلگای نێودەولەتیەوە مامەڵەو لەگەڵدا ناکرێت ، دووهەم دەبێ بێ ترس دلەراوکێ پەردەی شەرم بەلاوەبنێین بەدەنگێکی بەرزو زوڵال بڵێین ئێوە هۆکار بوون لەدۆڕانی بەشێکی گرنگی خاكی پیرۆزی نیشتمان و نەتەوەکەمان بەئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمێك بەکەمێ گوشار لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە ڕەتکرایەوەو شەرعیەتی یاسایی و دەستووریتان لەدەست داوە ، بۆ قۆناغی داهاتووش ناکرێت ئێوەی شکست خواردوو سەرکردەی قۆناغ و کاروانی حکومرانی داهاتووبن ٠

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.