ستاندەر
سەرچاوەیەكی نزیك لە حزبێكی دەسەڵات بە ستاندەری راگەیاند كە ماوەیەكە نێچیرڤان بارزانی بەنیازە كۆبونەوەیەكی فەرمی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی ئەنجامبدا. بەڵام چەند جارێك كۆبونەوەكە دواخراوە ئەویش دەگەرێتەوە بۆ ئامادەنەبوونی م.علی باپیر بەهۆی گەشتەكەی بۆ دەرەوەی هەرێم.
هەر بۆیە نێچیرڤان بارزانی چاوەرێی گەڕانەوەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیە بۆ ئەوەی كۆبونەوەكەی ئەنجامدا لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی.
ستاندەر ئەوەیشی زانیوە نێچیرڤان بارزانی چاوەرێی پشتگیری ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیە بۆ حكومەتەكەیی وپاشگەزكردنەوەیان لە حكومەتی كاتیی وئەگەر هەر پێداگیریشكرا بۆ حكومەتی كاتیی ئەوا سەرۆكی حكومەت وجێگرەكەی لە پۆستەكانی خۆیان بمێننەوەو وەزیری حزبەكان بگۆڕین لاریان نیە، هەروەها باسی كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان وتیمێكی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەكرێ.