بەپەلە: بۆ یەكەم جار نەتەوە یەكگرتوەكان لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی گەندەڵی بەرپرسانی عێراق وهەرێم دەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 260 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمرۆ سایتی “كتابات” هەواڵێكی بڵاوكردەوە كە تیمێكی نێودەوڵەتی پێكهاتوە لە 21 لێكۆڵەر هەفتەی داهاتوو دەگەنە بەغدای پایتەختی عێراق،

سایتەكە ئاشكرای كردوە كە ئەم تیمە دەسەڵاتی تەواوی لێكۆڵینەوەیان هەیە لەدۆسیەی گەندەڵی لەگەڵ گشت بەرپرسانی عێراق (هەرێكی كوردستانیش دەگرێتەوە)، تەنانەت لێكۆڵینەوە لەگەڵ مالكی وعەلاوی وجەعفەریش ئەنجام دەدەن كە سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق بوونە.

هەروەها سایتەكە رایگەیاندوە كە ئەم تیمە نێودەوڵەتیە دەسەڵاتی لێكۆڵینەوەیان هەیە لەگەڵ بەرپرسە هەڵهاتوەكانیش كە لەدەرەوەی عێراق نیشتەجێ بوونە.

شایانی باسە پێكهێنانی ئەم تیمە لەدوای واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان حكومەتی عەبادی ونەتەوە یەكگرتوەكان دێت كەلە هەفتەی رابردوو ئەنجامدراو لەسەر داوای فەرمی عبادی بووە بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ گەڕاندنەوەی 361 میلیار دۆلاری بزربوو لە بودجەی عێراق لە نێوان ساڵانی 2004 تا 2014.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.