کێشەکە لەجەوھەردا ئـاشتی ھەورامی نیە ؛ بەڵکو سیستەمە

لەلایەن ستاندار Posted on 209 جار بینراوە

کامەران خدر

چەند رۆژێکە ھەوڵێک ھەیە لەلایەن بەشێک لەپەرلەمان تارانی ھەرێم بۆ ھێنانەوەی ئـاشتی ھەورامی لەدەرەوەی وڵات بۆ پەرلەمان بەمەبەستی لێ پرسینەوە، کەناوبراو ماوەی ٥٧رۆژە ھەرێمی جێ ھێشتووە.

ئـەم ھەوڵانەی پەرلەمانتاران لەکاتێکدایە کە بەسەدان و ھەزاران ئـاشتی ھەورامی لەناو وڵاتن وئـاشتی ھەورامی وەک کارەکتەرێکی ناو سیانرستەکە بەکاردەھێنن، ئـەو کارەکتەرەی کە ناویان ناوە وەزیری سامانە سروشتییەکان، رۆڵی لەلایەن ئـەوانە پێدرابوو کە دارێژەری ئـابوری سەربەخۆی کوردستان بوون و نەوت و سامانی سروشتی ئـەو وڵاتەیان تەخشان و پەخشان کرد و بۆری نەوتیان کرد بەداھاتی مانگانەی دەزگا میدیاییەکانیان، و ھەرێمیان توشی قەرزی ٢٧ملیارد دۆلار کرد و خەڵکەکەیان ھێنا سەر ساجی عەلی.

بەداخەوە ئـەو ھەوڵانە ھیچ لەسیستەمی سیاسی و سیستەمی حوکمڕانی ئـەو ھەرێمە ناگۆڕن، کێشەی ھەرێم پەیوەست نییە بە وەزیرێک و دوو وەزیری گەندەڵ، بەڵکو جەوھەری کێشەکە بریتییە لەسیستەمێکی فاشیلی تەقلیدی کە پارتی و یەکێتی دایەنڕشتووە، بۆیە سەر لەبەر ئـەم سیستەمە لە مۆخدا فەشەلی ھێناوەو پێ ویستی بەبنیات نانەوە ھەیە.

ئـەم سیستەمە فاشلە ھەرکەسێک بێتە ناوی ئـەستەمە بەساغی لێی دەرچێ، ھەموان دەزانین ئـاشتی ھەورامی کاتێک لەلایەن بەرھەم ئـەحمەد ساڵح ەوە لەئـەمریکا ھێندرایەوە کەسێکی پڕۆفێشناڵ و گونجاو بوو بۆ کارەکەی، بەڵام لەکۆتایدا بینیمان کە چی لێ شین بوو. لەبەر ئـەوە ئـەگەر لایەنکانی ناڕازی لەم سیستەمە بیانەوێت گۆڕانکاری لەم ھەرێمە بکەن پێ ویستە کار لەسەر دروست کردنی سیستەمێکی نوێی تەکنۆکرات بکەن نەک ئـەوەی کە بەیعەت بدەنەوەئـەوانەی کە داڕێژەری ئـەم سیستەمەن…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.