د. حلمی ره‌سوڵ ڕه‌زا
قسه‌كان ده‌رباره‌ی چاكسازی زۆرن، ئه‌ز ته‌نها دوو نمونه ده‌هێنمه‌وه، قسه‌یه‌كیان هی زه‌مه‌نی پێنج سه‌ده‌ی به‌ر له‌زایینی زانا‌و فه‌یله‌سوفی چین (كۆنفۆشیوس)ه، كه گوتبوی چاكسازی ریشه‌یی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ده‌ست پێده‌كات نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، قسه‌ی دوه‌میشیان، شازاده (محمدی كوڕی سه‌لمان)ه كه دوێنێ له پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا بۆیه چاكسازیه‌كان سه‌ریان نه‌گرتوه، چونكه هه‌وڵه‌كان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه دراوه، و ئه‌م جاره ئێمه له لوتكه‌وه به‌ره‌و خوار ده‌ستمان پێكردوه.
شایانی باسه له ئێستادا عه‌ره‌بستان له قه‌یرانێكی قوڵی داراییدایه به‌هۆی هاوكاری كردنی وڵاتانی ده‌روبه‌ر له پاره‌و چه‌ك و چۆڵ له‌به‌رانبه‌ر هه‌ژموونی ئێرانی دوژمنه كلاسیكیه‌كه‌ی، و رێژه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ری گه‌یشتۆته (127) ملیارد دۆلار، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردن و پرسینه‌وه له شازاده‌كانی وڵات كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی شانشین ده‌وڵه‌مه‌ند بوبون و توند كردیان له زیندان، له‌چه‌ند رۆژێكدا به‌شێك له گیراوان رایانگه‌یاند كه (100) ملیارد دۆلار ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌ت ، و 1% ی به‌ندكراون توانیاویانه ئه‌ستۆپاكی خۆیان بسه‌لمێنن، و 4% یش داوای دادگایی كردن ده‌كه‌ن، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م هه‌نگاوه، به‌لای كه‌مه‌وه قورسایی سه‌رشانی شانشین به راده‌یه‌كی زۆر سووك ده‌كات به گه‌ڕانه‌وه ئه‌و ماڵ و سه‌ره‌وه‌ت و سامانه‌ی كه له‌لایه‌ن خودی شازاده‌كانی شانشینه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو..
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر كوردستان، به دڵنیاییه‌وه و پشت به‌ست به لێدوانی سه‌ركرده‌ی هه‌ردوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه، پاش راپه‌رین و پاش پرۆسه‌ی ئازاد بوونی عێراق، ده‌یان ملیاردێر له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ڵتۆقین، له‌هه‌ر شێ شاره گه‌وره‌كه و له ئێستادا خاوه‌نی ده‌یان ملیاردن و به‌شێكی باش له‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر شازاده‌كان ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه نه‌بن، ئه‌وا له‌وان نزیكن و سێبه‌ریانن. دیاره ژماره‌ی دانیشتوانی ئێمه له‌چاو عه‌ره‌بستاندا زۆر كه‌متره‌و ئه‌رك و خه‌رجیه‌كانییش به‌بێ گومان كه‌مترن، ئه‌و پاره‌و سامانه زۆره‌ش كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه ده‌یانجار زیاتره له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌ی یه‌خه‌ی باشوری گرتوه، به‌ڵام ئایا له كوردستان شازاده‌ی وه‌های تێدایه جورئه‌تێكی موحه‌مه‌دانه‌ی كوڕی شا سه‌لمان بكات، له‌سه‌ره‌تادا خزم و كه‌س و كاره‌كانی خۆیان ڕاپێچی زیندان بكه‌ن، و پاشانیش ئه‌وانه‌ی دوور و نزیك ده‌ستیان له‌م تاڵان و بڕۆیه‌ی نیشتماندا هه‌یه، به‌دادی دادگا بگه‌ڕێنرێنه‌وه قاڵبی پێشوتری خۆیان، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و مه‌حسوبیه‌ته‌وه كه‌ڵه‌كه‌یان كردوه‌و سودێكی بۆ خه‌لك تێدا نه‌بوه‌و نه‌ماوه.
دیاره وا عه‌ره‌بی پایه‌تی و دواكه‌وتوو به (قسه‌ی هه‌ندێك) له‌م ئه‌زمونه‌شدا وه‌پێش ئێمه كه‌وتن و ته‌نه‌نات ره‌حمیان به پشته‌كان (ئامۆزا)كانی خۆیان نه‌كرد له پێناو پاراستنی ئه‌و كیانه‌ی هه‌یانه له ناوچه‌كه، تۆ بڵێی كه‌سێك هه‌بێ له شازاده‌كان ئه‌م هه‌نگاوو نه‌مرییه بۆ خۆی تۆمار بكات له لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی هاوچه‌رخی كورددا !!! و بڵێن كوردیش سه‌ركرده‌ی له‌و جۆرانه‌ی هه‌یه !!