وتمان وتیان

لەلایەن ستاندار Posted on 343 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی

وتمان ڕکەی سیاسی و ڕەتکردنەوەی لایەنی بەرامبەر، هەرێم بەرەو وێران و پاشەکشەدەبات و لەدوورەوە بۆنی چڕە دووکەڵێك دەکەین لەکەرکوك تاکو حەمرین ، وتیان نەخێر ئامانج ڕونەو گوشاری ئێرانتان لەسەرە ، وتمان لاساری و هەڵچون و هەڕەشەکردن چارەسەری کێشەکان ناکات و نامان گەیەنێتە دوا ویست و مەنزڵگاو دوورمان دەخاتەوە لەئاڕاستەی چەپکە گوڵەکەی مام و دەسەبەرکردنی ئاسودەیی و سەقامگیری ئاسایش ،

وتیان نەخێرمێژووی ۲٦شەش ساڵ حومرانی لەهەرێمی کوردستان فێری کردین گەرباوەرمان بەخۆهەبێت دەتوانین دەسەبەری مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانمان بکەین بێ پاڵپشتی کردنی لایەنی دەرەکی ، وتمان ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کاڵایەکە خۆی لەدروشم تێپەڕناکات و تەنها مەبەست لێی پارێزگاری لەمانەوەی کورسی و خۆهەڵکێشان و مزایەدەی سیاسیە لەبەرامبەر حزب و لایەنەسیاسیەکان و ئەو کاڵایە بەگەلەکەمان دەفرۆشنەوە ،

وتیان نەخێر ئێوەن لەدروشمەکانتان پاشگەزبونەتەوە کەلەساڵی ۱۹۸٤ وەك مزایەدە بەگەل و لایەنەسیاسیەکان دەیفرۆشنەوە ، وتمان یەك دەوڵەتی اوروپی ، امریکی ئیسلامی و عەرەبی نیە لەجیهاندا دان بەحکومەتی کوردستان بێنێ ، وتیان ۷٠حەفتا دەوڵەت ئامادەیە دان بەحکومەتی کوردی بنێت ، وتمان بڕیاڕی پاشەکشەکردنی ئیدارەو داخستنی فەرمانگەو لێدانی زنجیرو قوفڵ لە قوتابخانەو نەخۆشخانەکان لەمخموور بڕیارێکی حزبیە نەوەك بڕیاری حکومەتی هەرێم گەربڕیاری حکومەتی هەرێمە فەرمون بەژمارەو بەروار نوسراوەکە بڵاوبکەنەوە لەسایت و ڕۆژنامەکان ،

وتیان نەخێر ئەوە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەو مامەڵەیەکی تەندروستە لەگەڵ مخموورو دەوروبەرەکەی دەکرێت چونکە مخموور لەژێر هەژموونی داگیرکاریدایە ، لەکۆتا دەڵێم لەکۆی وتمان و وتیان لەماوەی زیاتر ۳۳ ڕۆژ دەرکەوت ئیرادەی مانەوەو پارێزگاری لەئاوەدانی مخموورو کردنەوەو شکان و پساندنی زنجیرو قەفڵەکانی دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی خوێندکارو قوتابیەکان سەرکەوت ، بۆیە دەڵێم تۆپبارانکردنی مخموورو داخستنی ڕێگای مخموور ، هەولێر واتە بازاڕگەو ئازاردانی جەماوەری بەشەرەفی مخموور پێشکەشی ئێوەبێت و خێری لێ ببینن ،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.