دوو خوێندنەوەی جیاواز بۆ حکومەتی کاتی

لەلایەن ستاندار Posted on 238 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

حەوت خالەکەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ حکومەتی کاتی ، هەر هەمووانیان بەجێن بەڵام ، ئایا پارتی و یەکیەتی ئەگەر بەشداریش بن لەو حکومەتە کاتیە ، دانی پیا دەنێن ، یان ئەگەر دانیشی پیا بنێن ، لای خۆیانەوە جێبەجێی دەکەن . جێبەجێنەکردنی تەنیا خالێکی ڕێکەوتن نامەی دەباشان لەلایەن یەکیەتیەوە ، بۆ گۆڕان ، دەبێ وەلامەکەی نەخێر بێ . ئێستاش لە گەڵدابی یەکیەتی ناڵێ پابەند نین بە ڕێکەوتنەکە بەس کە ناگوازرێتەوە بۆ واری کرداری یانی وەک نەبی وایە . پارتیش لە دوا جاردا ئەگەر بشڵێ پابەند دەبین بەو حەوت خالەکەی بزوتنەوەی گۆڕان تەنیا لە بەر ئەوەیانە کە نوێنەری گۆڕان و کۆمەڵیان لە گەڵ دابێ لە دانووسانەکانیان لە گەڵ بەغدا تا وەکو وەفدی مفاواز لە بەغدا هەندەک ئیعتیباری بدرێتێ . ئەگینا ئەوان هەر نا .

پارتی ئێستاکە لە سەر دوو هێڵ کار دەکات ، یەکەمیان تەشکیل کردنی وەفدی مفاوز بۆ بەغدا کە گۆڕان و کۆمەڵی تیا بن لە ژێر هەر ناوێکەوە بێت ، درێژکردنەوەی کابینەی نێچیرو قوباد بێ یان ، ئەوەی ناوی لێنراوە حکومەتی کاتی و بژاردەی دووەمیشیان ، بۆ خۆیان دەڵێن ئەگەر ئەوە نەکرا هەڵبژاردنی هەرێم وەپێش بخرێ . لێرەش دوو مەبەستی گرنگیان لەوە دایە یەکەمیان دەڵێن تا کۆمسیۆنی هەلبژاردنی هەرێم هەڵنەوەشاوەتەوە ، تۆماری دەنگدەران دەسکاری نەکراوە با هەڵبژاردنەکە بکرێ تا ئەوەی لە ریفراندۆم و هەلبژاردنەکانی پێشوو کردمان لێرەش دووبارەی بکەینەوە واتە وەک ستالین وتەنی دەنگدەر گرنگ نیە بەلکو هەژماردن گرنگە .

خالی دووەمیشیان چەندی کات درێژ کرێتەوە ، زیاتر پارتی هەم لە خەلک دوور دەکەوێتەوە هەم سیستەمی بایۆمەتری و پاککردنەوەی دەنگەکان و گۆڕانکاری لە کەسەکانی کۆمسیۆنی هەلبژاردن یەخەیان دەگرن . یەکیەتیش جگە لەوەی ئەو هۆکارانە بە پلەیەک لە خوار پارتی دەیان گرێتەوە ، ناڕێکی ناوخۆشیان مەترسی لەتبوونی تریش لێیانەوە بەرجەستە دەبێت . بزوتنەوەی گۆڕان بە حەوت خالەکەشیەوە ئەگەر پێی وابێ حکومەتی کاتی بە بوونی نێچیرو قوباد لەناویدا ، شتێک بەشتێک دەکا ، بەهەڵە داچووە ، چونکە سەرانی حکومەتەکەی پارتی ویەکیەتی هەر لە ناو خۆ بێئعتبار نەبووینە بەلکو لە ناو بەغداو کۆمەڵی جیهانیش هیچی ئەوەیان پێوە نەماوە ، تەنانەت تورکیاو ئێرانیش ئەگەر هەموو شتیشیان بۆیان بەڵێ بێت ، ئینجا وەک جاری جاران ئیعتبارێکی ئەو تۆیان بۆ دانانێن و حکومەتی کاتیش بۆ گۆڕان ئەگەر نێچیرو قوباد لە گەڵدابن یانی ئینتحاری سیاسی . ئەگەر گۆڕان و کۆمەڵیش لە گەڵی بیانەوەێ بە حکومەتی کاتی ، کات بکوژن تا زەمینەی حکومەتی ئینقازو ڕاپەرین دێتە گۆڕێ ، ئەمەیان دروستە . دیاریش نیە دوا خوێندنەوەی حکومەتی ناوەندو ئەمەریکیەکان کە چیان بۆ حکومەتی هەرێم پێیە . بەگوێرەی بەشی هەرە زۆری میدیاکانی بەغدا ، خێمەکەی سەفوانە ، واتە جێبەجێ کردنی بریارەکانی حکومەتی عەبادیە .

بە گوێرەی ئاخاوتنەکانی ئەمەریکیش و لە زاری نوێترین ئاخاوتنی تیلەرسۆن دەڵێ لە ناو بەرنامەو ستراتیژی ئەمەریکی لە ناوچەکە ، موژدەمان بۆ کورد پێیە بەڵام ئەوانەی گوێیان لێ ڕانەگرتین دەبێ چاوەڕوانی پووکانەوەی ترو لە ناوچوونی تەواوەتی بن . بزوتنەوەی گۆڕان ئێستاکە لەناو بەرەیەکی سێقۆلی دایە لەگەڵ کۆمەل وگروپی بەرهەم . با گرنگی بەو بەرەیە دەن ، پێم وایە بە درێژە کێشانی دەستەو تاقمی تریش لە ناو یەکیەتی و شوێنەکانی تر دەخزێنە ناوی . شەقام توورەیە بەڵام یەکگرتوو نیە هەقە بزوتنەوەی گۆڕان دەستی هەبێت لە ڕێکخستنی شەقام و با ئەوانیش وەک جهەتێکی جەماوەری بێنە ناو بەرە سێ قۆلیەکە . درێژە کێشانی کات لە بەرژەوەندی پارتی و یەکیەتی نیە بەلکو زیاتر زەمینەی فراوان بوونی بەرەی سێقۆلیەکەو هەستانی جەماوەرو تەواو کردنی روکنەکانی ئینتفازە دێتە پێش .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.