شازادە لە شازادەکانەوە دەستی پێکردوە

لەلایەن ستاندار Posted on 226 جار بینراوە

شازادە لە شازادەکانەوە دەستی پێکردوە

مەلا فەرمان


مام کوێخا جەلالی حەسار ( ، مام کوێخا پیاوێکە لەگەڵ ئەوەی تەمەنی نزیکەی ٩٠ ساڵ دەبێت بەڵام زۆر ئاگاداری روداوە سیاسیەکانە، لە پەنجاکانی سەدەی رابردو بەشداری کۆنفرانسەکانی حیزبی شیوعی کردوە. حەساریش گوندێکە لە ناوچەی ساڵەیی، سەر بە ناحیەی پردێ، قەزای دوبز- کەرکوک) بۆی گێڕامەوە ” مەلا عەبودی کەرخی، شاعری شەعبی بەغدادیە، بە هۆی بەرزی پایەی شعریەوە، مەلا دۆستایەتی زۆری لەگەڵ نوری سەعید هەبووە. لە نێوان ئەم دوو زاتە چیرۆکی ( سەری ماسیەکە) هەیە. نوری سەعید لە بازاڕی ماسی لە ئەبو نەواس خەریکی ماسی کڕین دەبێ، کاتێ مەلا عەبود دەیبینێ، خۆی لە نوری سەعید دەگۆڕێ. نوری سەعید ماسیەکی بەدەستەوەیە و سەیری دەمی ماسیەکە دەکات بۆ ئەوەی بزانێت تێک نەچوە، مەلا لێی نزیک دەبێتەوە و کلکی ماسیەکە دەگرێت سەیری دەکات، نوری پێی دەڵێ کاکە ماسی لەسەرەوە بۆگەن دەکات نەک لە کلکەوە، مەلاش دەڵێت ” قوربان دەزانم لە زۆکەوە لەسەرەوە بۆگەنی کردوە ، بەڵام دەمەوێ بزانم نەگەیشتۆتە کلکی، پاشان لێک ئاشکرا دەبن”.
لە کاتی نوسینی ئەم بابەتە کاک عبدالرحمانی مهندس لە هەولێر ئەم چیرۆکەی بۆ ناردم ” ژنێکی فرەنسی بە شەمەندەفەر لە پاریسە وە دەچێت بۆ لەندەن، بە تەنیشتیەوە پیاوێکی بریتانی دادەنیشێ. ژنەکە ١٠٠٠٠ دە هەزار دۆلاری پێدەبێت، ئەم بڕە زۆرە قەدەغەیە بە یەکجار لە وڵاتێکەوە بیبەی بۆ وڵاتێکی تر. پیاوە ئنگلیزەکە ناونیشانی ژنەکە وەردەگرێ و لە گەڵی رێکدەکەوێ هاوکاری بکات، ٥٠٠٠ بۆ هەڵگری تا ئەو دیوی بازگەکە . کاتێ دەگەنە بازگەکە پیاوەکە بە پۆلیسە ئینگلیزەکان دەڵێت ئەو ژنە ١٠٠٠٠ دۆلای پێیە، نیوەی من بۆم هەڵگرتوە، من نامەوێ خیانەت لە وڵاتەکەم بکەم بۆ یە پێتان دەڵێم. پۆلیس پارەکە دەگرێ. دوای ٢ رۆژ پیاوەکە سەردانی ژنەکە دەکات و ١٥٠٠٠ دۆلار دەدات بەژنەکە و پێی دەڵێت ” ببورە، من بۆیە بە پۆلیسم وت تا ئاگایان لەمن نەمێنێ چونکە خۆم یەک ملیۆن دۆلارم پێبوو”. ئەمەیە دز و نیشتمان پەوەرەر. لەم وڵاتەی ئێمە لەم دوو نمونەیەی سەرەوە زۆرن. ئەوی نیە هاوشێوەی ئەم شازادەیەیە.
شازادە محمد سەلمانی سعودی گەیشتە ئەو بڕوایەی سەری ماسیەکە بۆگەنی کردوە و بۆنی دەرچووە، گەر لەسەرەوە چارەسەری نەکات دەگاتە کلکی و ئیتر لەدەست دەردەچێ، دزیەکانیش لە هەزاران تێپەڕیوە، بۆیە ئەم پیاوە لە شازادەکانەوە دەستی پێکرد، بەکردەوە بەشێکیانی زیندانی کردووە، داواکانی دیار و ئاشکرایا، هەنگاوەکانی جدیە و لە کەسە نزیکەکانی خۆیەوە دەستی پیکرد، چونکە باش دەزانێ ئەگەر کوڕە پاشا و ئەمیر و شازادەکان نەبن کەس جورئەتی دزین لە مەملەکەت ناکات. ئەوەتا هەرزوو خەریکە هەنگاوی یەکەمی دەرئەنجامی باشی دەبێت: گەڕانەوەی دەیان ملیار دۆلار بۆ خەزێنەی حکومەت.
لە کوردستان و عێراق هیچ کەسێ نەگەیشتووە بە پلەی شازادە، تا شازادەیەکی رەسەنیان تێهەڵکەوێ. ئەوەی هەیە وەک ئەو فەریکە جۆیەیە خەریکە ژەنگ دایدەڕزێنێ و نابێت بەو دەنکەی بەکەڵکی تۆوکردن بێتەوە. ئەمانە هەریەکە لە لایەکەوە دەستیان بە چڵی داری دەسەڵاتەوە گرتووە و پێیدا هەڵدەگژێن. ئەمانە هێند بەرامبەر خاک نمەک حەرامن، کاتێ کە ناتوانن بە پێی خۆیان بگەنە سەرێ، زۆر بێشەرمانە هاوشێوەی پێشینەکانیان بە پێپلیکانەی نەیار و دوژمناندا دەیانەوێ بگەن. لێرەوە بەندەش دەڵێ، خاڵێک و سەری دێڕ.
دوا هیوا، پەیدابونی شاپاڵەیەکی نوێیە ە خانوە قوڕەکانەوە و بە پۆشتەیی بێتە دەرێ! پشتوانت دەبم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.