ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی: ئەوانەی ئاڵا ھەڵگری ریفراندۆم بون دەبێت دان بەھەڵەکان بنێن

لەلایەن ستاندار Posted on 295 جار بینراوە

ستاندەر
عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت پێش ڕیفراندۆم ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی پێی وتووم کە “تەوەکەل عەلەڵڵا ڕیفراندۆم دەکەین” و ھیچ بنەمایەک نەبووە پشتی پێ ببەستن بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.

ناوبراو دەشڵێت: ئێستا ھەرێم سەرۆکی نیە جیاوازی نیە لەگەڵ پێشتر کە سەرۆکی ھەبوو بەپێچەوانەوە ئەوکاتە بەڕێز کاک مەسعود کە سەرۆکی ھەرێم بوو کۆمەڵێک بڕیاری دەدا کە بڕیارەکان بەسەر ھەموماندا دەشکانەوە کە ئێستا کەسێک نیە لەو پۆستەدا ئەو بڕیارانە دەربکات مانای ئەوەیە ئێمە سەرمان سوکە و حەساوەیە.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە دیدارێکی دەنگی ئەمریکا وتوشیەتی یەکگرتووی ئیسلامی یان یەکێتی یاخود پارتی ئەوانەی ئاڵا بەدەستی ڕیفراندۆم بوون ھەڵەیان کرد و دەبێت دانی پێدا بنێن کە ھەڵە بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.