دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا (CIA) قاسمی سولەیمانی ئاگادار دەکاتەوە.

لەلایەن ستاندار Posted on 418 جار بینراوە

ستانده‌ر

مایک پۆمپیۆ، بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا (CIA) نامەیەکی بۆ قاسمی سولەیمانیی ناردوە بەڕونی ئاگاداری کردۆتەوە لە ھەر ھێرشێک بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە عێراق و لە ھەر ھێرشێکدا خۆیی و ئێران بەرپرسیار دەبن.

کەمال چۆمانی لە نوسینێكیدا كه‌ له‌ پەڕەی تایبەتی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویكرۆته‌وه‌ كه‌ “مایک پۆمپیۆ، بەڕێوەبەری دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا (CIA) نامەیەکی بۆ قاسمی سولەیمانیی ناردوە بەڕونی ئاگاداری کردۆتەوە لە ھەر ھێرشێک بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە عێراق و لە ھەر ھێرشێکدا خۆیی و ئێران بەرپرسیار دەبن”.

ھەروەھا کەمال چۆمانی باسی لەوەش کردووه‌ “قاسمی سولەیمانی وەڵامی نامەکەی نەداوەتەوە، بەڵام ئێرانییەکان بەو دۆخە ئابوریی و سیاسییە ناسەقامگیرەی وڵاتەکەیان، لەو دۆخەدا کە کاریگەرییان گەیشتۆتە زۆربەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھەرگیز ھەڵەی وا ناکەن بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێڕاق بخەنە مەترسیی، بەتایبەت کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێڕاق راستەوخۆ مەترسیی لەسەر ئێران دروستناکەن. حکومەتی عێڕاقیش ھەرچەندە لە ئەمریکا نزیک بێت، ھێشتا لە ئێران نزیکترە. ئەمریکاش باش دەزانێت روخاندنی ئێران ئاسان نییە. روخانی ئێرانیش باڵانسی ھێز لە ناوچەکەدا لە بەرژەوەندیی تورکیا دەشکێنێتەوە کە لە ئێستا بە دیدی توندڕەوەکانی ئیدارەی تڕامپ جیاوازییەکی ئەوتۆ لەنێوان تورکیای ئەردۆغان و ئێرانی ئایەتوڵاکان نییە”.

ھەروەھا لەبەشێکی تری نوسینەکەی باس لەوەدەکات کە “ئێران و ئەمریکا پێناچێت راستەوخۆ بەیەکدابدەن، بەڵام پێکدادانی ناڕاستەوخۆیان لەڕێی ھێزە دۆست و ھاوپەیمانەکانیان دەبێت، بۆ نمونە ناچارن لەسەر سەرۆک وەزیرانی داھاتوی عێڕاق رێکبکەون بۆ ئەوەی بەرژەوەندیی ھەردولا پارێزراو بێت”.

لەکۆتایدا ئەگەری ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە وەھم وەسف دەکات و دەڵێت “بەر لە ریفراندۆم و لە کاتی ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم و ئێستاش، ھەندێک ھەر لەو وەھمەدا دەژیێن کە ئەمریکا ھێرشدەکاتە سەر ئێران و دەوڵەتی کوردیی دروستدەبێت. ھەندێک ھێزی رۆژھەڵاتیش ھێشتا لەو وەھمە دان کە ئیدارەی تڕامپ ھێرشدەکاتە سەر ئێران و ئەوانیش ئەو دەرفەتە دەقۆزنەوە و دەستکەوتی گەورەیان لە رۆژھەڵات دەبێت”.

ھەروەھا دەڵێت “شەڕی گەورەی ئەمریکا دژ بە ئێران بەر لەوەی بۆ ئەوە بێت لە عێڕاق حەشدی شەعبیی نەمێنێت، بۆ ئەوەیە ماکدۆناڵدز و ئاپڵ لە ئێران ئازاد بن. شەڕی کرانەوەی بازاڕە.
گرەوکردن لەسەر وەھمێک کە خۆت بۆ خۆتی دروستدەکەیت، ماوەیەکی کورت دەتوانیت پێی بژیت، بەڵام لە کۆتاییدا ھیوابڕاوت دەکات.
گرەو لەسەر شکست و دۆڕان و نەھامەتییەکانی ئەوانیتر مەکە بۆ سەرکەوتنی خۆت، ئەگەر خۆت نەبیت، شکست و دۆڕانی ئەوان و سەرکەوتنی تۆ ھەر تا ئەو کاتە دەبێت کە ئەوان بەھێز دەبنەوە، وەک روداوەکانی کەرکوک و ناوچەکانی دی”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.