بەرپرسێکی باڵای عێراق نھێنی گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغدا ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 260 جار بینراوە

ستاندەر
سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ئێستا گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەتەواوی وەستاوە بەھۆی پاشەکشەی وەفدی ھەرێم لە گفتوگۆکان.
ناوبراو راشیدەگەیەنێت وەفدی ھەرێم و بەغدا کاری ٨٠% وەرەقەی ھاوبەشی نێوان ھەرێم و بەغدایان تەواو کردبوو، بەڵام کاتێک وەفدی ھەرێم گەڕایەوە ھەرێم لە وەرەقەکە پاشەکشەیان کردو لەو کاتەوە کارەکانی گفتوگۆی نێوانمان وەستاوە.
وتەێبێژی نوسینگەی عەبادی بە ( بەغداد الیوم) ڕاگەیاندوە لە وەرەقە ھاوەبەشەکە ئەوەی تێدابوە کە ھێزە عێراقیەکان لەسەرجەم ناوچە کێشەلەسەرەکان بڵاوەپێبکرێت لەگەڵ خاڵە سنوریەکان بەڵام لە قۆناغی کۆتایی بەرپرسانی ھەرێم پەشەکشەیان کردو ئەوەش بوە ھۆی درێژەکێشەکانی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا.
جێ ی باسە حەیدەر عەبادی پێشتر رایگەیاندوە کە پێویستە ھەر وەفدێک لە ھەرێم دەچێتە بەغدا نوێنەرایەتی سەرجەم لایەنە بەشدارەکانی پەرلەمان بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.