سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ھەڵوێستی خۆی لەسەر چاکسازیەکانی عەبادی راگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 272 جار بینراوە

ستاندەر
سەرۆکی پەرلەمان دکتور یوسف محەمەد ، پشتیوانی خۆی بۆ ئەو پرۆژەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەریری بۆ قەڵاچۆکردنی گەندەڵێ لە ناو عێراق و، داوای لێدەکات ئەم قەڵاچۆکردنە ناو ھەرێمیش بگرێتەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە وتارێکدا لە کۆنفراسی کورد و یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا رایگەیاند پشتیوانی ھەوڵەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، چونکە بایەخی شەڕی دژی گەندەڵی لە جەنگی دژی تیرۆر کەمتر نییە.
وتیشی، دەبێت جەنگی دژی گەندەڵی گشتگیربێت و ھیچ کەسێکی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لێ جیانەکرێتەوە.
وتیشی داوا لە یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکەین پشتیوانی ئەو ھەڵمەتە بکەن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.