قودسی كوردستان به‌رامبه‌ر قودسی ئیسرائیل
د.كامه‌ران مه‌نتك
ئیسرائیل یه‌كێك بوو له‌و ده‌وڵه‌ته سه‌ره‌كیانه‌ی تا راده‌یه‌ك به ئاشكرا پاڵپشتی ریفراندۆم و دامه‌زراندنی ده‌وڵەتی كوردی كرد، ئه‌مه بووه هۆی ناره‌زایی زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان و شه‌قامی عه‌ره‌بی، زۆر له دۆست و هاوسۆزه‌كانی كورد به ماوه‌یه‌كی كه‌م كران به دوژمنی باوه كوشته!
هه‌موو ئه‌و هێزه ههریمیانهی، كه كوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌ش كراوه به راده‌ی جیاواز وروژان ده‌رگای ژیان به‌سه‌ر كورد داخرا، كه‌چی له پڕێكدا ئه‌و هه‌لوێسته‌ی ئسرائیل نه‌ما، په‌لاماری كوردستان دراو ماڵی كورد لێكترازێنراو نیوه‌ی خاكی كوردستان به چاوتروكانێك له‌ده‌ست چوو، به كون فه‌یه‌كونێك مه‌سه‌له‌ی كورد له ترۆپكه‌وه كه‌وته خواری خواره‌وه، ناوچه جێناكۆكه‌كان و كه‌ركوكی قودسی كوردستان، خرایه‌وه بن ده‌ستی عێراقی عه‌ره‌بی.
به‌رامبه‌ر ئه‌مه دوای نزیكه‌ی مانگێك، ئه‌مریكا دانی به قودس نا وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوون به رۆم و عه‌جه‌م و عه‌ره‌به‌وه، تا ئێستا جگه له ژاوه‌ژاوێكی میدیایی، به‌كرده‌وه هیچیان نه‌كردوه، تۆ بڵێی لێره‌دا سه‌ودایه‌كی سیاسی نه‌كرابێت؟! ئیسرائیل له كاتی ئێستادا به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد ئێجگار بێده‌نگه‌و ماوه‌یه‌كه به یه‌ك وشه‌ش باسی كورد ناكات!
ده‌بێـت چاره‌نووسی كورد‌و قودسی كوردستان به چاره‌نووسی قودسهكهی ئیسرائیل ئاڵووێری پێ نه‌كرابێت و ئیسرائیل له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی كارتی كوردی به‌كارنه‌هێنابێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له ساڵی (1975) به‌كاری هێنا؟
به‌راستی چه‌ند رۆژێكه ئه‌و پرسیاره لام گه‌ڵاله بووه‌و بیری لێده‌كه‌مه‌وه، گومانێكهو لام دروست بووه؟!