ولات مخموری
سەرنج بدەین دەبینین، ھاوکیشەکان بە شیوەیەکی تر بلانێ دەکرینەوە و بیچەوانەی ھاوھیزی و تواناو بارگەیانەوە ، عالەمی شیعە بەسەروکایەتی ئیران لەدەوری خولگەی روسیا دەسورانەوە عالەمی سوننەش ھاوشان لەگەل تورکیا و سعودیە لەدەوری امریکاو جیا لەوانەش میسر و قەتەر سیاسەتیکی تریان ھەبوو بەلام لە کوتای سیاسەتی ئەمریکایان پیادە دەکرد بەشیوەیەکی جیاواز لەگەل سعودیەدا ، زیدەرەویەکانی سوبای قودسی ئیران بلاو بونەوەی لە جیھانی سوننە مەزھەبدا نیگرانی و دلە راوکیی ئەو ولاتانەی لیکەوتەوە ، عالەمی سوننە مەزھەب لە چاوەروانی ئەوەبون امریکا بەلکیشی شەری شیعەو ایران بیت ریرەوی روداوەکان بگوریت ، لەو تیرامانەوە سیگوشەی شیعەگەری دژ بە بەرژوەندیەکانی ئەمریکا کاردەکات لە دواجار دەبیت بیھیزو لاواز بکرینەوە ، ئەگەر ئەو بوچونەش راست بیت بەلام لە ئیستادا کاتی ماوە ، ئەوەی بھیزو لاواز دەکریت تەنھاو تەنھا ولاتانی عەرەبیەو یاریکەکەرە ناوبانگەکانی تی، لە کاتیکدا سیگوشەی حوکمرانی شیعە بە دریژایی میژوو ئەو روبەرە فراوانەی نەبوە لە بەغداو موصل بهسرهو طرطوزو لاذقيهو ديمهشق و يهمهن و مذيقى باب المندب کە لایەک ایران بەریوەی دەبات و لایەکەی تر اسرائیل ، لەو ساتەدا عالەمی سوننە چاوەریی ھیزی امریکیەکانەوەوبون. بو کەم کردنەوەی نفوزی ایران لە چەقی رۆژھەلاتی ناوین، بە پیچەوانەوەی ھاوسەنگی کارلیکی کارلیکراو وزە بو بەرھەم گەرایەوەو امریکا ئورشەلیمی کرد بە پایەتەختی ئەبەدی اسرائیل و دوو بژاردەشی بە عالەمی سوننە بەخشی یا شەری ئیران و دۆستایەتی اسرائیل وەیان پیچەوانەکی ….. لەو چوارچیوەدا ئیسرائیل و ئەمریکا چ بەرژوەندیەکان لەوە بوو لەو کاتەدا پایتەختی قەوارەی زایونیزم بە وتەی عەرەبەکان ، بگواستریتەوە بۆ ئورشەلیم قودس بەلام نەتوانی ھەژمونی ئیران ئیحتوا بکات ، بو وەلامی ئەو پرسیارە چەند وەلامیکمان دەست دەکەویت لەوانە لە خۆباییی بونی ولاتانی سعودیەو تورکیا کارکردن بە ئاراستەیەکی دژ بەیەکتر لەگەل سیاسەتەکانی ئەمریکا ، لەلایەکی ترەوە قول کردنەوەی بیری توندرەوی خوراک پیدانی ئەو رەوتە توندرەوە وەھابیانە وە چەندین جار ستوپیان لە لایەنی ئەمریکیەکاوە پیدرا ، بەلام جیبەجییان نەکرد. لە رامانیکی ترەوە ئەمریکا ئەوبارە قورسەی خستە سەرشانی ھاوپەیمانە عەرەبە سوننەکانی زیاتر کیش کردنی ئەو ولاتانەیە بو مەداری سورانەوە بە دەوری خویدا دورنەکەوتنەوە لە چەقی بریاری ئەمریکا لە سەروی ھەموشیانەوە دەست گرتن بە بازاری ساغ کردنەوەی کالاکانیان مونوپول کردنی بازاری نەوتی جیھانەوەیە، بویە لە دواجار سەرجەم والاتانی عەرەب ئەوەشیان قبول دەبیت و بەشیکیش لە ولاتە عەرەبیەکان لە ماوەیەکی کەمدا بالیوزی خویان دەنیرن بو ئورشەلیم قودسی پایتەختی ئیسرائیل ، بە ناچاری و بی ھودەیی دەبیت لە زونگاوی ئەمریکا مەلە بکەن و تا ئەو کاتەی بەریەک کەوتنە گەورەکە رودەدات لە نیوان ئیران و ئەمریکا تەنھا ئەوەی عەرەب لەو دوخەدا رزگار دەکات بشت بەستنە بە بنەماکانی ئیسلام دورکەوتنەوە لە عرقی نەتەوەی عەرەب و قودسیس لە رەمزی غروبە بھینریتە دەرەوەو مورکی ئیسلامی پی بدریت ھەروەک چون قیبلەی یەکەمی موسلمانان بوەو رابەرو بیشەوای مرۆفایەتیش لەشەوی ئیسراو میعراجدا پیایدا تیپەریوە …..