ستاندەر
دوێنی شەممە ٩ی دیسەمبەر کە لە جیھان بە رۆژی روبەروبونەوەی گەندەڵی ناسراوە لە ھەرێمی کوردستان بەرێگریکردن لە رێکخراوێکی دژە گەندەڵی تێپەڕی.
رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی بڕیاربوو دوێنێ شەممە لەھەولێر راپرسیەکی تایبەت بە پرۆسەی چاکسازی و روبەروبونەوەی گەندەڵی لە ھەرێمی بڵاوبکاتەوە بەڵام بە چەند خولەکێک بەر لە پرێسکۆنفرانسەکە ھێزێکی ئاسایش رێگری کرد لە بڵاوکردنەوەی راپرسیەکە.
فەرمان ڕەشاد سەرۆکی رێکخراوی ستۆپ رایگەیاند سەدان پاڵاوگەی نەوتی بێ مۆلەت لە کوردستان ھەیە کە بونەتە ھەڕەشە لەسەر تەندروستی خەڵکی بەڵام داناخرێن کەچی دێن بە پاساوی نەبونی مۆڵەت چالاکی رێکخراوەیی ئێمە رادەگرن کە بە گوێرەی یاسا پرێسکۆنفرانس مۆڵەتی ناوێ”
لە راپرسیەکە ٧٤% ھاوڵاتیان پێیان وابوە کە حکومەتی ھەرێم شکستی ھێناوە لە ئەنجامدانی چاکسازی لەھەرێم.