پارتی له‌هه‌وڵدایه‌ مالیكی بكاته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران.

لەلایەن ستاندار Posted on 255 جار بینراوە

ستانده‌ر

دڵشاد مجید لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک چه‌ند نهێنیه‌كی ئاشكرا كردووه‌ و نوسیویه‌تی چەند ڕۆژێکە وەفدێکی پارتی ھاتۆتە بەغدا و دەیانەوێ بۆ دو مەسەلە چاویان بە مالیکی بکەوێ.

یەکەم : بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەورۆز تیلیکۆم .. چونکە ( ھودا سەجادی) ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی قانونی مالکی.. نیازی وایە داوای لێپرسینەوە و دەست لەکارکێشانەوە لەوەزیری گەیاندنی عیراق(حسن راشدی ) سەر بەکوتلەی بەدر بکات .. سەبارەت بە ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی فایبەر ئۆبتیکی وەزارەت لەگەل نەورۆز تیلیکۆم .

دووەم : ھەروەھا پارتی ئامادەیی خۆی بخاتە روو بۆ پشتگیریکردنی مالکی لەدژی عبادی لەھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عیراق .. ھەر بۆ ئەم مەبەستە لەدووێنوە ھەڵمەت دژی عەبادی دەست پێکراوە کە گوایە لەکاتی راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعش عەبادی باسی پیشمەرگەی نەکردوە، پارتی دەیەوێ لەو دەرگایەوە شەڕ دژی عەبادی ڕابگەیەنێ و حزبەکانی کوردستان لەپشت خۆی ریز بکات.

ھەروەھا ناوبراو نوسیویەتی “پارتی ماوەیەکە زەمینەسازی بۆ مەیسەرکردنی ئەو گفتوگۆیە دەکات”.

ھەروەھا نوسیویەتی “بەگوێرەی سەرچاوەیەک نزیک لەڕاگەیاندنەکانی پارتی، چەند ڕۆژێکە میدیای پارتی ئاگادار کراونەتەوە کە ھیچ شتێکی خراپ لەسەر مالیکی نەوروژێنن، ھەروەھا لەرووداو ھەواڵێک خرایە ڕوو کەمایەی سەرنج بوو.. کاتێک دەڵێت (عەبادی باسی پێشمەرگەی نەکردووە، بەڵام مالێکی ستایشی پێشمەرگەی کرد) ئێستا ڕاگەیاندی پارتی دەیەوێ وێنەی مالیکی جارێکی تر بەجوانی بخاتەوە ڕوو وپیشان بدا”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.