ئەمریکا ! چی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوێت‌‌‌؟

لەلایەن ستاندار Posted on 287 جار بینراوە

 سەلیم کۆیی

دوای جەنگی جیهانی دوەم ودابەش بونی جیهان بەسەر دوو جەمسەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دابەش کراوی جەنگی جیهانی یەکەم ،هەرلەوکاتەوە بووبە جێگای تماحی وڵاتانی زلهێز و مەیدانی یەکلاکردنەوەی کێشە سەربازی ودارایی و بەرژەوەندی یەکانی تر، بەمەش خودی ئەو وڵاتانەی دوبارە دابەش کردەوە بەسەر ووڵاتانی زلهیزدا بەڕەچاوکردنی پێگەی جوگرافی وهێزو سەروەت وسامان ، بۆیە لەو ڕۆژەوە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست کۆمەڵێ گرفت و کێشەوە دەناڵێنن .

یەکێ لەو گرفتە گەورەو بەردەوامانەی کەبەوێنەی بۆمبێکی تەوقیتکراو لەناوچەکە هەر جارەو بۆمەبەستێک دەتەقێندرێتەوە بریتی یە لە پرس وکێشەی نێوان فەلەستین و اسرائیل، ئەوەیان بەڕاستی دا دەکرێ بڵێین یەکێ لەهەرە گرفت وکێشە کاریگەرو وروژێنەرەکانە بۆ هەردولا ، چ بەرەی ستەمکاری کەخۆی دەبینێتەوە لە ڕژێمی زایۆنی جولەکەو و ڵاتانی ڕۆژئاوا لەنێویشیان دا بەتایبەتی ئەمریکا ، هەم بەرەی فەڵەستینی داگیرکراو و وڵاتانی ئیسلامی .

ڕون و ئاشکرایە لەئەنجامی مێژووی دەیان ساڵەی کێشەکەو ئاڵۆزی دۆخەکە کۆمەڵێ گرفتی تری بەدوای خۆیدا هێناوەتە ئاراوە کە دیارترینیان بوە بەهۆکاری مانەوەی سەرۆکی هەندێ لەووڵاتانی عەرەبی لەبەرگێکی دیکتاتۆری بەسەر گەلەکانیانەوە، هەروەها کێشەوگرفتی نێوان ئەو وڵاتانە هاتنە پێشی کۆماری ئیسلامی ئێران کە ئێستا کاریگەری یەکی گەورەی لە ناوچەکە هەیە و بوە بە جۆرێکی تر لە دابەش بوونی ناوچەوە لە فۆڕمێکی تردا وەک هێنانە پێشی سونەو شیعە کە لە ئێستادا ئەمریکا دژایەتی یەکی سەختی ئێران دەکات ، بۆ ماوەیەک کۆمەڵێ جەنگی گەورە ڕوی دا کە لە بنەڕەت دا هەر سەرچاوەی لەوێوە گرتوە وەکو دژایەتی و دۆستایەتی بۆ ئیسرائیل و ئەمریکاوە ، هەروەها جەنگی عێراق و ئێران وجەنگی کەنداوی یەکەم و دوەم ولادانی ڕژێمی سەددام وداگیر کردنی عێراق و پاشان بەهاری عەرەبی ولادان و لەناوبردن و هێشتنەوەی هەندێک لە سەرۆکە دیکتاتۆرەکانی ووڵاتانی ناوچەکە، ئەمەش گرفتی زۆر گەورەی دروست کرد کە لەسەر ئاستی جیهان جێگەی نارونی وناڕەزەیی خەڵکی ناوچەکە بون لە ئەنجامی ئەو کێشە ئاڵۆزو ناڕونانە مەترسی یەکی تر لە هێز پەیدا بوو بەناوی داعش کە هێزێک بوو تەڕو وشکی بەیەکەوە دەسوتاند ، بەڵکو بووە مایەی ئاڵۆزی یەکی زۆر لە ناوچەکە و تاکو ئێستا تارمایی ڕەشی ئەو هێزە لە ناوچەکە ماوەو ترس و تۆقاندن کۆتایی نەهاتوە و هیچ ووڵاتێکیش خۆی نەکردوە بەخاوەن و پشتگیری ئەو هێزە ، لەکاتێکدا جولەی خێرا و فراونبون و کاریگەری گەورەیان بەسەر ناوچەکە دڵنیامان دەکاتەوە ئەوهێزە بەبێ پشتیوانی مادی و معنەوی ناتوانێت ئەو هەنگاوانە بنێت .

کەواتە لێرەدا پێویستە بپرسین ئاخۆ پرسی قودس و ناساندنی وەک پایتەختی ئیسرائیل درێژەپێدەری ئەو زنجیرە شەڕو ئاژاوانەیە کەتیشکمان خستە سەر، یان نەخێر ئەوە شتێکی نوێ یەو هاتۆتە پێشەوە ؟ لێرەدا دوو بۆچونی گرنگ دێتە ئاراوە ، هەندێک پێیان وایە ئەمریکا لە هەموو ئەو گۆڕانکاری وکێشانەی ڕابردوو براوەبوەو دەیەوێ ئەو گۆڵەش بکات تاکو ئامانجی ئیسرائیلیش بێتە دی ، یا جۆرێکی ترەو پێچەوانەیە ، بۆچونی دووەم پێی وایە لە ئەنجامی سەرنەکەوتن و شکستی ئەمریکا لە ناوچەکە دەیەوێت دوبارە بگەڕێتەوە خاڵی یەکەم و پرسی موسڵمان و جولەکە لە قدس بێنێتەوە کایەو ووڵاتانی دژی ئەو سیاسەتە بێنێتە سەر خەت و گفت وگۆ و کێشەکانی خۆی تێدا بزر بکات .

لەکۆتاییدا من پێم وایە ئەمریکا لە ناوچەکە شکستی هێناوە لەبەر ئەوەی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا شکستیان هێناوە ئەوانەی پشتیوانیان لە ئەمریکا دەکرد زیاتر ووڵاتی دیکتاتۆرن و لەبەرژەوەندی خودی خۆیان و بنەماڵەو دەسەڵاتی خۆیان بوون پێش بەهاری عەرەبی و دوای بەهاری عەرەبی ووڵاتانی خەلیج و هاو بیرەکانیان پشتیان بە ئەمریکا بەستبوو بێ ئاگا لە بەرامبەرەکانیان کە هاوپەیمانی ڕوسیاو ئێران وتورکیا کە خۆیان شەو ڕۆژ لە مەیدانی ڕوبەڕوبونەوە بوون لە سوریاو عێراق ، سوریا یان ڕاست کردەوە حزب الله لوبنانیان بەهێز کرد کە دراوسێی ئیسرائیل ە ، لە یەمەن سەرکەوتون بەسەرووڵاتانی خەلیج لە عێراق بەرەی ڕوسیاوعێراق وئێران و تورکیا سەرکەوتون، کەواتە پێم وایە لە ئێستادا جولاندنی پرسی قدس لەبەرژەوەندی ئەمریکادا نی یە کە پرسێکە هەموو ووڵاتانی ئیسلامی لەسەری یەکدەنگن بەسونەو شیعەوە مەگەر دەسەڵاتێکی بەرژەوەند خوازی دۆڕاو نەبێت لە ئێستادا دوای ئەو هەموو قوربانیدانەی ئەمریکا بۆناوچەکەو بەرگری لە ووڵاتان ئێستا لە یەک کاتدا هەموو مزگەوت و زانایان دوعای شەر لە ئەمریکاو هاو پەیمانەکانی بکات جگە لەوەش لەدەست دانی لە ‌۸۰٪سۆزو هەوادارانی لە دەست دەدات جا ئەوە دەبێت بەرژەوەندی بۆ ئەمریکا لەکوێ دا بێت ؟ بۆیە بەدڵنیاییەوە ئامانجی ئەمریکا لەناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل شاردنەوەی شکستەکانیەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.