” لەو پارەی بەرپرسانی باڵای کورد کە لەھەناردەی نەوت دەستیان کەوتوە موچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەدەین”

لەلایەن ستاندار Posted on 265 جار بینراوە

ستاندەر
عەلی ئەدیب، سەرۆکی فراکسیۆنی ھاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت سەبارەت بە بابەتی پشکی کورد لە بودجە، پشکی ئێستای دانپێدانراو لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتوانی پارێزگاکان دانراوە کە بریتیە لە ١٢.٦٧ لەسەدا.

ناوبراو لەدیدارێکی خەندان راشیدەگەیەنێت “حکومەتی ناوەندی جدییە لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام کێشەکە ئەوەیە زیادەڕەوییەک ھەیە لە لیستی فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێم، و بۆیە جۆرێک لە ووردبینی کردن ھەیە لەسەر ئەم لیستانە، ئەمە ھۆکارێکە. ” حکومەتی عێراق تائێستا پەشیمان نەبووەتەوە لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، بەڵام ھەوڵدەدات ئەو پارانەی لەنەوتەوە دەستدەکەوێت ، لەگەڵ کۆکردنەوەی ئەو بڕە پارانەی کە لە ئەکاونتەکانی بەرپرسانی کورددا لەو ماوەیەدا لەئەنجامی ھەناردەکردنی نەوت لە ڕابردوودا کەڵەکەکراوە”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.