ستاندەر
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ستاندەری راگەیاند كە پارتی دیموكراتی كوردستان نامەیەكی فەرمی بۆ توركمان وعەرەبەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ناردوە. نامەكە تێیدا هاتووە: پارتی رازیە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی پارتی ویەكگرتوو بگەرێنەوە بۆ كۆبونەوەكانی ئەنجومەن بەمەرجێك پارێزگاری كەركوك بدەن بە پارتی نەك یەكێتی.
ئەمەو توركمان وعەرەبەكانی ئەنجومەنی پارێزگا رازی نەبوونە بەم پێشنیارەی پارتی؛ چونكە پێیان وابووە ئەم پۆستە پشكی یەكێتیەو نابێ بدرێتە پارتی،
شایانی باسە ستاندەر پەیوەندی كرد بە چەند بەرپرسێكی پارتی بۆ رەتكردنەوە یان پشتراستكردنەوەی ناوەرۆكی نامەكەی پارتی بەڵام كەسیان ئامادەی وەڵام نەبوون.