شۆڕش یان بایکۆت

لەلایەن ستاندار Posted on 244 جار بینراوە

ئارام مەجید عەلی

لەمێژوویماندا تەواوی شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کورد تەواوکەری یەکدی نەبوون و بەشێوەی جیاواز و دوورلەیەک و بچڕبچڕو ناوچەیی بوون و لەسنورێکی بەرتەسکدا ڕوویان داوە، وەک زنجیرێکی لێکبچڕاو پەرتەوازەو بێخاوەن بوون و زۆر جار بەگیران یان کوشتنی ڕابەری شۆڕش و ڕاپەڕینەکە ئیتر مۆمی ھیوا کوژاوەتەوەو شۆڕشکەکە لەنێوچووە، لەبەر ئەوە شۆڕش و ڕاپەڕینەکان ھیچ ئەنجامێکیان نەبوو لەمێژوومانداو بەوەش نەگەشتین بەئاوات و ئامانج و نەبووین بەدەوڵەت،

لەم سەردەمەشدا تەواوی بایکۆتەکانی موچەخۆرانی ھەرێم لەشار و ناوچەکان بەشێوەی یەکدەنگی و یەک ھەڵوێستی بەردەوام نەبوون، دوور لەیەک و بەشێوەی بچڕبچڕ و دابڕاو لەیەکتر و لەسنورێکی بچوک و بەرتەسک یان لەئاستی شارێک و لەئاستی چەند فەرمانگەیەک و لەئاستی کەسی بوون و زۆر جاریش داواکانیان جیاوازبوو،لەبەر ئەوە تەواوی بایکۆتەکان ھیچ بەرھەمێکیان نەبوو.

لەبەر ئەوەی خوێنی ڕۆڵەکامان نەڕژێت و شەڕی ناوخۆ نەکەوێتەوە پێویستە واز لەشۆڕشکردن بھێنرێت و ڕێگەی مەدەنی و شارستانی بگرینەبەر، ئەگەر بمانەوێت بایکۆتەکانی ئەمجارەیان بەرھەمیان ھەبێت، پێویستە سەرەتا حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان و سەرکردەکانیان ناچار بکرێن و بێنە سەرشەقام و ئاوێزانی خۆپشاندەران ببن و ھاکاتیش زەنگی بایکۆت و خۆپیشاندانی مەدەنی ھەموو شارو شارۆچکەکان لەتەواوی پارێزگاکانی ھەرێم بەتایبەت لەپایتەخت لێبدرێت و پەیوەندیەکی بەھێز لەنێوان دەستەی بایکۆتدا ھەبێت و بەجدی ھەوڵبدەن و بەردەوام بن و ئامانجەکان بەباشی ڕوون بکەنەوە و وەزارەتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵاو تەندروستی بەجدی بایکۆت بکەن،بەمەش گەورەترین فشار دروست دەکرێت و تەواوی حیزبەکان ناچار دەکات بەحۆیاندا بچنەوە.

جگەلەوەش پێویستە دەستەی گشتی بایکۆت پێک بھێنرێت و پشوو درێژ و ماوە درێژبن سەرشەقام و شوێنە ھەستیارەکان کۆنتڕۆڵ بکرێن و ھێچ زیانێک بەمومتەلەکاتی حکومی و حیزبی و ھاوڵاتی نەگات و فشارێکی زۆر جدی لەسەر بەرپرسانی ھەرێم و حیزبی دروست بکرێت پارەدزراوەکان بگەڕێننەوە بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان.

بەردەوامی بایکۆت زۆر گرنگە و نابێت ھیچ جۆرە چاوسورکردنەوەو ترسانێک ئاراستەی مانگرتن و بایکۆت بگۆڕێت بەرەو ساردبوونەوەو بڵاوە پێکردن و بایکۆت شکان.

بایکۆت بە یەکدەنگی و یەک ھەڵوێستی و بەردەوامی لەتەواوی شارو شارۆچکەکان دەمانگەیەنێت بەئاوات و ئامانج و بەدەست ھێنانەوەی مافەخوراوەکانمان،و دواتر فشار لەسەر حکومەت بکرێت بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی نوێی چاکساز و دڵسۆز کەشکۆ بۆ موچەخۆرانی خۆی بگێڕێتەوەو بەدەم خواست و داواکاریەکانیانەوەبێت.

بەپێچەوانەشەوە ئەگەر ئەم جارەش وەک جارەکانی پێشوو بایکۆت پایتەخت نەگرێتەوەو ئەوانیش نەیەنە سەرخت و فشار دروست نەکەن جگە لەماڵ وێرانی موچەخۆران و زیانگەیاندن بەھەرێم و بەکەرتی پەروەردەو فەوتانی خوێندن و زەرەرمەنی خوێندکار ھیچ ئەنجامێکی نابێت و بارودۆخ زۆر لەمە خراپتر دەبێت کەتێیداین.

لەبەر ئەوە پێویستە بەوپەڕی وریایی و دڵسۆزی و ھەستکردن بەبەرپرسیاریەتی و بەوپەڕی سیمای مەدەنی و شارستانی و دوور لەتوندوتیژی و ئاژاوەنانەوە و بارەگاسوتان ھەنگاو بھاوێژرێت بۆ گێڕانەوەی شکۆ و مافەخوراوەکانمان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.