ئەو ساتەی قەت لەبیرم ناچێتەوە کە بۆ دواجار گوێم لە دەنگی کاک نەوشیروان بوو .

لەلایەن ستاندار Posted on 209 جار بینراوە

مصلح همزة ئاغا

ساڵێک لەمەو بەرو واتە لەم ساتە 15/12/2016 کاتژمێر ١٠ شەو بوو، کاتێک زەنگی تەلەفۆنەکەم لێی دا ، کە ھەڵم گرت ، کاکە نما بوو ، ووتی شێخ باوکم ئەیەوێت قسەت لەگەل بکات ، زۆر دلخۆش بووم گوێم لەدەنگی کاک نەوشیروان بێتەوە وە پێم وانەبوو کە ئەمە دواجار دەبێت ، بەیەکەوە قسە بکەین و رابگۆرینەوە.

ووتم فەرموو …
کاک نەوشیروان تەلەفۆنەکەی وەرگرتوو دوای ھەواڵ پرسین ھەستم کرد تەندروستی زۆر باش بێت چونکە بە جۆرێک قسەی ئەکرد ھەستم نەکرد بەم رادەیە نەخۆش بێت .
ووتی: شێخ بارودۆخەکە چۆن ئەبینی و چی بکەین باشە بۆ ئەم قۆناغە،
لەوەلامدا ووتم بارودۆخی خەلک زۆر خراپە ئەم خراپیەش بە ئەندازەی بوونی گۆران لە دەسەلات بە تایبەتی لە پارێزگاو دام و دەزگاکانی سلێمانی بەرپرسیاریەتی بەرئەکەوێت ، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە گۆران لە ھەموو دام دەزگایەک بێتەدەرەوە، لەلایەک ئەوانەی ھۆکاری سەرەکی دروست کردنی ئەم دۆخەن پێویستە بەرپرسیارەتی ھەلبگرن کە یەکێتی و پارتین
لەلایەکی تر پێویستە کار لەسەر شەقام و خەلک بکرێت بۆ قۆناغی دوای ئەم دوو حزبە ئەگەرنا بارودۆخ زۆر خراپ ئەبێت و ئەوکاتە ھەموولایەک بەرپرسیار ئەبن و بێ ئومێدیەک دروست ئەبێت کە خەلک باوەری بە ھیچ لایەک نامێنێت،
لە وەلامدا ووتی راستە بەلام بەداخەوە ھەندێ لە برادەرانمان
ماویەتی بگەنە ئەم قەناعەتە
ووتی انشاللە بەم نزیکانە ئەگەرێمەوە ئەبێت بە ھەموومان رێگەچارەیەک بدۆزینەوە
بەلام بەداخەوە ئەو بۆ مەرگ گەرایەوەو
کوردستانیش بەم دەردەچوو کە ئەیبینین !

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.