حەقیقەتێکی تاڵ لەو دیووی فیشخابوور..

لەلایەن ستاندار Posted on 254 جار بینراوە

دڵشاد مه‌جید

تائێستا نەحکومەتی عیراق نەحکومەتی ھەرێم(پارتی) حەقیقەتی تەسلمیکردن و تەسلیم نەکردنی خاڵی سنووری فیشخابور باس ناکەن..
دەست بەسەرداگرتنی فیشخابوور لەلایەن حکومەتی عیراق ئیفلاس پێکردنی حکومەتی ھەرێم و ڕاوەستاندنی پرۆسەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمە.. ئەو بۆریە نەوتێەی ھەرێم لەکار دەکەوێ..

چۆن؟

دوینێ ھادی لعێبی وەزیری نەوتی عیراق ڕایگەیاند .. ھەوڵ دەدەین لەماوەی ساڵێک ھێڵی نەوتی کەرکوک.. فیشخابور – بەندەری جیھانی تورکی تەواو بکەین..
ئەگەر ئەم ھێڵەی عیراق تەواو بکرێ.. ئەوا ھێلی ھەنادەکردنی نەوتی کوردستان ڕادەوەستێ..

چونکە ھێڵەکەی کوردستان لەخالی سنووری فیشخابوور بەستراوەتەوە بە ھێڵە کۆنەکەی ھەناردەی نەوتی عیراق .. ئەو بەشە ھێڵەی ناو تورکیا.. فیشخابور- بەندەری جیھان..

بۆیە پارتی فیشخابور تەسلیم ناکا.. ئەگەر حکومەتی عیراقیش پێدابگرێ لەسەر نۆژەنکردنەوەی ئەو ھێڵەی کەرکوک .. زەحمەتە حکومەتی عیراق دەست لەمەرجی فیشخابوور ھەڵبگرێ.. چونکە عیراق ئەو ھێڵەی ناو تورکیا بەموڵکی حکومەتی عێراق دەزانێ و ھەرێم تەجاوزی کردۆتە سەر..

بۆیە فیشخابور خاڵی کۆتایی و سەرەتای کێشەکانە .. یا بە ھەڵگیرساندنی شەڕێکی خوێناوی دەست پێ دەکات.. یانیش بەگفتۆ و دانوسان کۆتایی دێت .. بەڵام لە ھەردوو حاڵەت .. پرۆسەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لەژێر ھەڕەشەیە..

بۆیە گەمژەییە.. کێشەکانی نێوان بەغداو ھەرێم.. بەکێشەی بانگێشە بۆ ھەڵبژاردن و ململانێ نێوان عەبادی و بارزانی لێک بدەینەوە.. ئەم مەسەلەیە بۆ عیراق شکۆداری وسەروەری دەوڵەتە.. بۆ پارتیش لەدەستدانی دەسەڵات و گەورەترین پێگەی ئابووریە.. کە بوون و ھەژمونی پارتی دەخاتە مەترسیەوە.. ھێزەکانی دوونیاش لەگەڵ ئەوەن کەنەوت لەدەست دەوڵەت بێ.. نەک لەدەست بنەماڵەو حزب بێ…
———-
#لەنەخشەکە دوو ھێل ھەیە یەکیان ھی کوردستان.. ئەوی تریان ھی عیراق کە بە پەککەوتوو ناونراوە..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.