ستاندەر
ئەو گەنجەی رۆژی سێ شەممەی رابردوو لە شەقامی ئیسکان گوللـەیەکی بەسەری خۆیەوە ناو ھەوڵی خۆکوشتنی دا، ئێوارەی دوێنێ ھەینی کۆچی دوایی کرد .
گەنجەکە ناوی (گەیلان سعدی عپمان)ی تەمەن (١٩) ساڵان بوو .
ئەو گەنجە کە بەگوێرەی ڤیدیۆو وێنەکان دەرکەوت دەمانچەیەکی لەدەست بوو گولەیەکی لەسەری خۆیداو لەبەردەم دوکانێکی شەقامی ئیسکان کەوتبوو، بەڵام ٤ رۆژ لە ژیان مایەوە بە برینێکی سەختەوە .
ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠١٧/١٢/١٥ کۆچی دوایی کردو کۆچکردنەکەشی بۆ نەبوونی و ھەژاری دەگەرێندرێتەوە .