ستاندەر
رۆژنامەی کەیھانی ئێرانی ئاشکرای کردوە لە مانگی رابردوو نێچیرڤانی بارزانی دوو جار لەگەل بەرپرسانی باڵای ئێران کۆبۆتەوە بۆ چاککردنەوەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە جگە لە ناردنی پەیام.
رۆژنامەکە نوسیویەتی نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندوە کە ئەوان وەک ھەرێم واز لە ھەڵەکانی پێشوو دەھێنن و دوبارەی ناکەنەوە و دەیانەوێ پەیوەندیەکی دۆستانەیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ھەبێت و لاپەڕەی ریفراندۆم دابخرێت و ئێران لاپەڕەیەکی نوێ لەگەل ھەرێمی کوردستان ھەڵبداتەوە.