رزگاربونی تاك و كۆمەڵگەیەكی دەستبەسەر

لەلایەن ستاندار Posted on 160 جار بینراوە

ئاری محەمەد

بەلامانەوە ئاسایی نابێ کاتێک سپۆنسەر بۆ ناوی کۆمەلێک گەندەڵ لە سەر حسابی نەوت و سامانی ژێر زەوی و سەر زەوی گەلێک چەندەھا ساڵە چاوەرێی سەر بەخۆیی و خۆشگوزەرانییە، کە لە میدیا شۆسیالەکانەوە ئەکرێن بە پاڵەوانی ڕابردوو و ئێستا و داھاتوو ئەوە من وەک تاکێک واتە کۆمەلگا ناگۆردرێت ئەبێ تاک بگۆردرێت.

لە ھەموو دونیا کاتێک مناڵێک ئەبێ بە (١٨ ساڵ) ئیتر بریار ئەکەوێتە دەست خودی خۆی لەسەر ئاین و حزب و ھەموو ئارەزوەکانی کە خۆی ئەیەوێت، بەڵام کۆمەڵگایەکی نەخۆشی ئێمە کە تاوەکو ئێستاش لەدوای ئەو ھەموو نەھامەتیە گەورانەی کە بوەتە ھۆی کوشتی تاکە رۆشنبیرەکانم و دەنگە ئازاکانم و فراندن و ترساندن و تۆقاندن قابیلی قبوڵكردن نییە، ئەوە جگە لەبرسی کردن و نان بڕین و ناشیرنکردنی دام و دەزگا فەرمیەکانی حکومەتی بەدەست حزبەوە، چونکە لە ھەرێمێکی کەمتر لە (٦ ملێۆن) کەسی تا ئێستاش بۆیان چۆتە سەر بە ئارەزووی خۆیان تەخشان و پەخشانی نیشتمان بکەن. لێرەوە ئێمە وەک تاک دەگۆڕێن نامانەوێ جارێکی تر ببینە گاڵتەجاری نادادپەروەر و گەندەڵ و مافیاکان، کە خۆیان شایەتی ئەوە دەدەن دەسەڵاتی مافیاکانیان نیەو شەریکە (دز و مافیاکان)یش ھەر خۆیانن.

گرنگە ھەرگیز جارێکی تر تاک نائومێد نابێ و، لەمەوبەدوا بەھەموو توانامانەوە هەوڵی گۆڕانكاری ریشەیی بدەین و لەجاران بەگوڕتر چاڵاكی مەدەنی و سیاسی بۆ نەھێشتنی دەسەڵاتێک ئەنجام بدەین، دەسەڵاتێك کە ھیچ بەرژەوەندی لەگەڵ کۆمەڵگاکەم نیە جگە لە ناشیرنکردنی تاک و کرینی تاک و فرۆشتنی خاک و لەناوبردنی ھیوا و ئاواتەکانی تاک، بۆیە ئاڵا زەردو و سەوزەکانتان کاڵ دەکەینەوە و جارێکی تر ناھێڵین تێکەڵی ئاڵای نیشتیمانیمان بکەن.

دەبێ سەروەری بگەرێنینەوە بۆ تاکی کۆمەڵگاکەمان نامانەوێ بەبوونی ئەو یاسایانەی نەخوێندەوارەکان ئیمزای لەسەر دەکەن کۆمەڵگا بشێوێنێ، خۆشویستیمان بۆ نیشتیمانیمان بەهێزتر بکەین و ھەرگیز لەبەر ھەرەس ھێنانی ئەو دەسەڵاتەی کە ھیچ مانایەکی شەرعی نیەو نەماوە پەشیمان نین لەوەی کوردین، پێموایە یەكێك لە رێگەچارەكان بۆ ئەوەی مافی تاک و كۆمەڵگا بەدەست بهێنینەوە، پێویستە لە رێگەی ھەڵبژاردنی داھاتوو ئەو هێز و حیزبانەیە دەسەڵات دەبێ ببن بە کەمینەی پەڕلەمان بۆ ئەوەی لەمەودا بە ئاسانی بەدەستی خۆمان لایان بدەین و ھەڵیانبژێرین.

لە كۆتایی لام گرنگە بڵێم، تاکی کورد سەربەخۆیی لە ناخی خۆیدا ھەڵبژێرێت پێش ئەوەی نوێگەری و دەم و چاوێکی خاوێن و نوێ ھەڵبژێرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.