دەزگای ستاندەر هۆشداری دەدات سەبارەت بە دۆخی مەترسیداری هەرێمی كوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 239 جار بینراوە

ستاندەر

بۆردی باڵای دەزگای ستاندەر راگەیەندراوێكی بۆ جەماوەری هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە سەبارەت بە دۆخی مەترسیدارو ناهەمواری خەڵكانی هەرێمی كوردستان. راگەیاندراوەكە مەنەفێستی خۆپیشاندانەكانی جەماوەری هەرێمی كوردستانە بە گشت چین وتوێژ ولایەنەكانە.

دەقی راگەیاندراوەكە:

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بەھۆی شکست ھێنانی دەسەڵاتی ھەرێم لە ھەموو ڕووەکانی ئیداری و سیاسی و یاسایی و ئابوری و لەھەرە دوایش دۆڕاندنی نیوەی خاکی کوردستان، کەچی دەسەڵات لەسەر فرۆشتن و دۆڕاندنی خاک و گەندەڵی و،برسی کردنی تەواوی خەڵکی کوردستان بەردەوامە، ئەوەش سەرەنجامێکی لۆجیکیە خەڵک قبوڵی نەکەن و گوازرشی ئەو قبوڵنەکردنە بە خۆپیشاندانی مەدەنی دەربڕن، ھەموو لایەک پاڵپشتی ئەو جەماوەرە دەکەین، بۆ ئەوەی ئەو خۆپیشاندانانە ئامانجەکان بھێنێتە دی و سەرانسەری کوردستانیش بگرێتەوە، ئەوا ئەو نەخشە رێگەیە دەخینە ڕوو بۆ ئەو جەماوەرە ھەق خوازە:
١- خۆپیشاندانەکان مەدەنی دەبن و دوور دەبن لە شەقام گرتن و ئەزیەتدانی خەڵکی و زیان گەیاندن بەدام و دەزگای گشتی، وا بە باش دەزانین بایکۆت نەبێت، بەڵکو ھەفتەی دوو رۆژ دیاریبکرێت بۆ خۆپیشاندانی گشتی، لە رۆژی یەکەم ئینزار بە دەسەڵات بدرێت.
٢- ئەو خۆپیشاندانە دژی ھیچ حیزبێک نیە، خواستە لە ھەمووان، بەو جۆرەی خوارەوە:
ا- لە رۆژانی یەکەمی خۆپیشاندان داوا لە (گۆڕان و کۆمەڵ ) کە زیاتر لە بەرەی میللی نزیکن دەکرێت لە حکومەت بکشێننەوە و، لەگەڵ لیستەکانی ھاوپەیمانی و نەوەی نوێ پاڵپشتی خۆپیشاندان بکەن.
ب- لە قۆناغی دووەمی خۆپیشاندان پەیام ئاراستەی یەکگرتوو دەکرێت لە حکومەت بکشێتەوە و پاڵپشتی داواکاری خۆپیشاندەران بکەن.
ج- لە قۆناغی سێ یەم داوا لە یەکێتی بکرێت لە حکومەت بکشێتەوە.
د- لە دوا قۆناغ داوا لە پارتی دەکرێت حکومەت ھەڵوەشێنێتەوە.
بەو شێوەیە تەوەری یەکەمی خواستەکان دێتەدی.
٣- تەوەری دووەمی خواستەکان حکومەتێکی دوور لە گەندەڵکاران پێک بھێندرێت بە کارنامەیەکی ڕوون کە چاکسازی ڕاستەقینە راستەوخۆ دەست پێبکات. بە دوو ئاراستە، بژێوی خەڵک و ڕاگرتنی دۆڕاندنی خاک و دەستکەوتەکانی نیشتیمان.

لە كۆتاییدا خوازیارین چیتر دۆسیەو چارەنوسی بەرەی گەل وبەرەی گەندەڵكاران لە ژێر هیچ ناوێك تیكەلی بەیەكتر نەكریت و چاكسازی راستەقینە بە گەندەڵكاران رانەسپێردرێ.

بۆردی باڵای دەزگای ستاندەر

17/12/2017

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.