بایکۆت چۆن و بۆچی؟

لەلایەن ستاندار Posted on 246 جار بینراوە

مەحمود عەبدوڵا – مامۆستا

چەند جارێکە مامۆستایان بایکۆتدەکەن و بەبێ ئەنجام دەگەڕێنەوە ھۆڵەکانی خوێندن !
بەبێ ئەوەی ھیچ یەک لەداواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت ،دەوترێت ئەمە لەدڵسۆزی مامۆستایانە بۆ پرۆسەی پەروەردە لەم وڵاتی بێ ساحێبە،بەشێک لەمامۆستایان و خوێندەواران دەڵیێن مادام حکومەت ھەست بەبەر پرسیاریەتی ناکات با مامۆستایان خۆیان ھەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن،مادام ئەم وڵاتە بێ ساحێبە با ئێمە ببینە ساحێبی و کەسانێکیش ئەگەرچی بەناو ڕۆشنبیرن بەڵام لەژێر پەردەی دڵسۆزی و کوردایەتیدا گوێڕایەڵی بۆدەسەڵات و بەرژەوەندییە تایبەتیەکانیان دەشارنەوە،ھەندێکیش دەمامکی کوردایەتییان کردووە بۆ ئەوەی کۆیلایەتییان بۆ دەسەڵات بشارنەوە.

لەڕاستیدا ھیچ پاساوێک نییە بۆ بێ دەنگ بون لەبەرامبەر شکاندنی شکۆی مرۆڤ،نیشتیمان و پەروەردە و کوردایەتی،دەبێت ھۆکارێک بن بۆ پاراستنی شکۆی انسان.خەڵکی کوردستان زۆر سەبری گرت،بەڵام سەبر کە لەسنوری خۆی دەرچوو ھی بێ دەسەڵاتییە و کلیلی نەفرەتە نەک ڕەمەت.

بەڵێ منیش ئەڵێم وڵات بێ خاوەنە و،با ئێمە ببینە خاوەنی،بەڵام بەسەرکەوتن بەسەر ئەودەسەڵاتەدا دەبینە خاوەنی وڵات کە کوردستانیان بەمڕۆژە گەیاند.لە کاتێکدا ئەوان خاوەنی تەواوی سمانی ئەم وڵاتەن ساویلەکەییە ئێمە پێما وابێت بە گەڕانەوە بۆ ھۆڵەکانی خوێندن وڵات بەخاوەن دەکەین،ئێمە بەگڕانەومان بۆ ھۆڵەکانی خوێندن جگە لە ڕوخسارێکی نائومێد چیتر پیشانی نەوەکانی داھاتوو بدەین،چ وانەیەکی پروردەیی فێری نەوەکانی داھاتو ئەکەین ؟ئایا ڕەوایە نەوەیەک مامۆستایانێک بکەنە نمونە بۆ کەسایەتی خۆیان کە ناتوانن داوای مافەکانی خۆیان بکەن؟ئایا ڕەوایە بە قوتابییەکانمان بڵێین ئیرادەی بنەماڵە و خێڵ و بازرگانانی دەسەڵات لە ئیرادەی ئێمە گەورەترە؟
نەخێر تکایە گەر نەوەکانی داھاتو فێری سەرکەوتن ناکەن،فێری شکستیان مەکەن،یان بایکۆت مەکەن یان نەمامی سەرکەون لە ھزری خۆتان دا بڕوێنن بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت وشکی بکات.

نیچە دەڵێت:تۆ دەتوانی چونکە ئەتەوێت،مامۆسایان دەتوانن مافەکانیان بەدەست بێنن ئەگەر بیانھەوێت.بەڵام خواستنی شتێک بەتەنیا بەس نییە دەبێت بە ئەندازەی خواستە گەورەکان کاری گەورەش بکەین.
بەر لەھەر شت پێویستە مامۆستایان لە پێناو پاراستنی شکۆیاندا واز لە ویستی حیزبی و تایبەتی بھێنن لە پێناو داھاوی نەوەکاندا دەستبەرداری بەرژەوەندی ئێستایان ببن.
ھیچ سەرکەوتنێک لەسەر ئەرز ڕونادات تا لەھزری خۆماندا تۆماری نەکەین ،کاتێک بڕیاری سەرکەوتن ددەین بە ئیرادەیەکی پۆڵاین ئەوا ھیچ شکستێک ڕونادات لەسەر ئەرز.ھەر سەرکەوتنێک سەرکەوتنی تری لە دوایە.

ئێمە ھێشتا بڕیارمان نەداوە بگەینە ئەوشوێنەی کە نھێنی سەرکەوتن و شکستی تێدایە ئەو شوێنەی کە ھەنگاوێک پێش کۆتایی ڕێگەکەیە.
مامۆستایان بەسەرکەوتنیان وانەی سەرکەوتن نەک فێری قوابیان،بەڵکو وانەیەک فێری تەواوی کۆمەڵگا دەکەن،ئەودەسەڵاتەی کە چەندین ساڵە درۆ و فێڵ و ساختەکاری دەرخواردی کۆمەڵگە دەدات دەچێتە قوڕگی شۆڕشێکی مەدەنی.
ئەگەر مامۆستایان ھۆشیاربن سەردەکەون،شکستیش ھیچ نییە جگە لە دەرنەچونی مامۆستایان لەتاقیکردنوەی ھۆشیاری!
پێویستە مامۆستایان بێنە پێشەوە و پێشەنگی شۆڕشی مدەنی بن.

ئێستا کاتی ئەوەیە سەرجەم مامۆستایان چالاکبن، بایکۆت بکەن و لەھەر قوتابخانەیک نوێنەرێک ھەڵبژێردرێت و ئەنجومەنی مامۆسایان لەھەموو شارێک ھەبێت و ھەموو بڕیارێک بە زۆرینەی دەنگی نوێنەرەکان بدرێت،و کۆبونەوو گفتوگۆش لەسه‌ر شکاندن و نەشکاندنی بایکۆت نەکرێت!ئەوەی ڕۆژانە گفتوگۆی لەبارەوە دکرێت شێوازی چالاکییەکانە.ھەروەھا دەبێت مامۆستایان ڕێکخراوێکی نوێ دروست بکەن کە نوێنەری مامۆسایان بێت نەک خەوێنە ر،وشکۆیان بۆبگێڕێتەوە نەک سیمکارتیان بۆ دابین بکات! لە ڕێگەی ھڵبژاردنەوە ئەندامانی ئه‌م ڕێکخراوە دیاری بکرێن بەشێوەی دەوری.ئەگینا ھڵتۆقینی چەند مامۆسایەک لەھەرشارێک و خۆکردن به‌نوێنەری مامۆستایان ئەنجامەکەی ھەر ئوە دەبێت کە تائێستا بینیومانە.
ئەگەر ئامجارە مامۆستایان بایکۆت بکەن و بیشکێنن، بەبێ ئەنجام دەیسلمێنن کە ھۆشیارنین ،و باوەڕیان بەسەرکوتن نییە،و تەنیا بۆگێڕانەوەی موچەیەک دێنەسەر شەقام نەک شکۆیان.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.