“ئەڵمانیا پێش ئـەنجامدانی ریفراندۆم چی بەسەرکردایەتی کورد ڕاگەیاند بوو”

لەلایەن ستاندار Posted on 240 جار بینراوە

ستاندەر

لەکۆنفرانسی رۆژنامەوانی نێوان وەزیری دەرەوەیی ئـەڵمانیا و نێچیرڤان بارزانی دا، وەزیری دەرەوەی ئـەڵمانیا ڕایگەیاند کەئـەوان وەک وڵاتی ئـەڵمانیا پێش ئـەنجامدانی ریفراندۆم بەھەرێمی کوردستانیان ڕاگەیاندووە کە ئـەم ریفراندۆمەی کە ھەرێم ئـەنجامی دەدات کێشەی گەورە لەناوچەکە دروست دەکات.

ھاوکات پێشتریش بەرلەئـەنجامدانی ریفراندۆم وڵاتانی ھاوپەیمانان بە بەرپرسانی ھەرێمیان ڕاگەیاندبوو کە ئـەم ریفراندۆمە دەبێتە ھۆی لەدەستچوونی ئـەزموونەکەتان.

وە لەکۆتایی کۆنفرانسەکە وەزیری دەرەوەی ئـەڵمانیا پابەندبوونی وڵاتەکەی بەیەک پارچەیی خاکی عێراق دوپات کردەوە و داوای کرد گفتوگۆکان دەست پێ بکەن لەنێوان ھەرێم و حوکمەتی مەرکەزی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.