ستاندەر
بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی سیاسەتی برسیکردن پاشەکەوتکردنی موچەکانیان ئەمرۆ دوشەممە لە سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین مامۆستایان و فەرمانبەران و کارمەندانی تەندروستی دەستیان بە بایکۆت و خۆپیشاندان دەکەن.
ئێستا گردبوونەوەی نارەزایەتی مامۆستایان لە شاری سلێمانی لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا دەستی پێکردووەو ھاوکاتیش خۆپیشاندان لە تەقتەق و گردبوونەوەی مامۆستایانی نارازی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ دەستی پێکردووە.