بڕۆن… بڕۆن… بڕۆن. إرحل… إرحل… إرحل

لەلایەن ستاندار Posted on 220 جار بینراوە

 د.محمد کیانی

ئەگەر ئەم شێخدەسەڵاتدارانە باریان پێنەکردرێت و دەرنەکرێن، ئەم گەل و وڵاتە قەت جارێکی تر ناگەڕێنەوە سەر دۆخێکی سورشتیی و مسۆگرکردنی بژێو و ژیانێکی ئاسودە بۆ خەڵك. لەبە دوو هۆ: یەکەم، ئەمانە ناتوانن جارێکی تر شەڕی حوکمەتی ناوەند بکەن. ئامادە نین واز لەو دزی و جەردەیەیی و ئەو ژیانە رەفاهیەتەی فێری بوونە بهێنن و بدەنەوە چیا. چونکە شەڕی حوکمەتی سەنتەر بکەن بێگومان دەبێ بچنەوە چیا. جارێکی تر ئەوەیان پێ ناکرێت و ناشیکەن. دووەم، بەردەوامبوونی سود و بەرژەوەندی (دزی و جەردەیی) ئەمانە بە مسۆگرکردنی نەبوونی سەقامگیری و دورستکردنی بەهانەی هەبوونی دوژمنی دەرەکی بۆ شەرعیەتدان بە هەمیشەیی دەمکوتکردنی جەماوەر و چەوساندنەوەیان بە وەهمی بوونی مەترسی لەسەر وەڵات و هێشتنەوەی دۆخی گرژی لەگەڵ ناوەند. بەمانە دەیانەوێ دەستبەرداری بازرگانی نەفت و کۆکردنەوەی گومرگ و جولەی ناشەرعی بە رێگەی فرۆکەخانەکان نەبن و رادەستی حوکمەتی ناوەندیان ناکەنەوە. لەبەر ئەوەی دزی و پارەی قەبە کۆکردنەوە لە فرۆشتنی نەفت و گومرگ و معامەلەی قاچاخدایە. فڕۆکەخانەکان بەکاردەهێنرێن بۆ گواستنەوەی پارەی قەبە بۆ دەرەوەی وڵات و سپیکردنەوەی. هەروها بەکارهێنانی خاڵە سنوریە ئەرزی و ئاسمانیەکان بو هینان و بردنی خەڵکانێکی دژ بە حوکمەتی عیراق کە پیاوی تورکیا و سعودیە یان دەوڵەتانی ترن. ئەمانە تێوەگلاون لە تیڕۆڕ و توندوتیژی بەتایبەت سونەکان و کۆنە بەعسیەکان.

ناتوانن دەست بەرداری ئەو چەند کارانەی بەخێرایی لە سەروە باسکران، گەلێك زۆری تریشببن، ببن. وازهێنان لەمانە لە بەرژەوەندی خەڵكە و دژ بە بەرژەوەندی بنەماڵە شێخدەسەڵاتدارەکانە. ئەمە بەکورتی. مەسەلە گرینگەکان لای حوکمەتی ناوەند کۆنتڕۆلکردنەوەی خاڵە سنوریەکان و فرۆکەخانەکانن و داوایان دەکات رادەستی بکردرێن بۆ کۆنتڕۆلکردنی ئەو جولە تێکدەرانە کە نە لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان و نە لە بەرژەوەندی سەقامگیری و گەلانی عێراقن. بە لایەنی منەوە راست نییە کێشەی بەردەوام دورست بکرێت بۆ بەردەوامیدان بە بەرژەوەندی سەرانی دەسەڵاتداری گەندەڵ لە جیاتی هەوڵدان و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشە جدیەکانی نێوان ناوند و هەرێم. ئەزمونی دوای ریفڕەندەم بەرپەرچی هەموو پڕوپاگەندەی سەربەخۆییبوون لە ئێستادا دەداتەوە.

ئەو پرسە پشوی درێژ و کاری جدی و دابینکردنی پێوستیە نێوخۆیی، ودەرەکی ، گۆڕانکاری لە عەقلیەت و پێکهاتەی دەوڵەتانی ناوچەکە، ئابوویێکی گەشەسەندوی کشتوکاڵی و پیشەسازی، نەتەوەسازی و دەولەتداری تەندورست و پێویستی دەوێت. بۆیە پرسی سەربەخۆیی نابێ چیتر بکرێتە ئامرازی گەوجاندنی جەماوەر بۆ خزمەتی مەرامی دەسەڵاتدارانی ناپەیوەست بە بەرژەوەندی گەلەوە. ئەو بڕە نەفتەی ئێستا دەیفرۆشن و ئەو گومرگەی کۆیدەکەنەوە بەشی خۆیان و دەستوپەیوەندەکانیان و شەریکە دزە دەرەکیەکان و شایستە دارایەکانی کۆمپانیاکانی بەفت ئەگەر بکات.

کەواتە بەشی خەڵك نامێنێ. حوکمەتی ناوەندیش بوچە نادات تا ئەو مەسەلە گرنگانە چارەسەر نەکرێت. کەواتە مانەوەی ئەم شێخدەسەڵاتداریە مردنی جەماوەرە. جەماوەر بووەتە قوربانی لە نێوان بەرداشی بەرژەوەندی دەسەڵاتداری بێ زەمیر و بێ مۆڕال و نابەرپرسی چاوچنوکی هەرێم و دەسەڵاتی ناوەندی بەرژەوەنداری تایبەت. تاکە چارە مابێ بۆ رزگار کردنی گەل لە برسیەتی و نەداری سەرکوتکردن ئەوەیە دەبێ بار بەم دەسەڵاتدارانە بکرێت و دەربکرێن و بڕۆن. أرحل تاکە وشیە شایستەیانە، برۆن،،، برۆن،،،برۆن!!!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.