دواى كشانه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵ، چى ڕووده‌دات؟
سەرتیپ قەشقەیی
بڕیارى دوێنێى ( 20ى كانونى یه‌كه‌م ) گۆڕان و كۆمه‌ڵ ته‌نها بڕیارێكى سیاسى ئه‌و دوو حزبه نییه، كه دواى بهیاننامهكهیان ئیتر هیچ قیمهتێكى نه‌مێنێ و وه‌كو ڕووداى ڕۆژ تێپه‌ربێت، به‌ڵكو كشانه‌وه‌كه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى یاسایى و كارگێرى و سیاسى، به دواوه‌ى خۆى دێنێت، كه ڕه‌نگه ئه‌م كێشانه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده‌ى تر بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتربكهن و خه‌ڵك به كۆبوونه‌وه‌ى تر سه‌رقاڵ بكه‌ن.
له‌سه‌ر ئاستى په‌ڕله‌مان
دواى كشانه‌وه‌ى یوسف مه‌حه‌مه‌د،سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان، به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌ڕله‌مان، ده‌بێت له دانیشتنێكى ئاسایى په‌ڕله‌مان وازهێنانه‌كه‌ى ناوبراو، بخرێته ده‌نگدانه‌وه، ڕاسته‌وخۆش دواى په‌سه‌ندكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه له‌ڕووى یاسایه‌وه، ئه‌م سهرۆكایهتیهى ئێستاى په‌ڕله‌مان ناتوانێ دانیشتنه‌كانى په‌ڕله‌مان به‌ڕێوه‌ببات، به‌ڵكو ده‌بێت په‌ڕله‌مان سه‌رله‌نوێ دانیشتنێك بكات بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێ، له‌رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنى به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و دانیشتنه‌ى په‌ڕله‌مان، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند گرفتێك دێـته پێشه‌وه:
1. له‌دواى په‌سه‌ندكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى یوسف مه‌حه‌مه‌د، جێگر‌و سكرتێر ناتوانن هیچ دانیشتنێك به‌ڕێوه‌ببه‌ن، تاوه‌كو سه‌رۆك هه‌ڵنه‌بژێردرێ، بۆ دانانى سه‌رۆك پێویستیان بهڕێككهوتنى سیاسى هه‌یه‌و، ئایه له‌و قۆناغه‌دا هیچ لایه‌نه‌ك ئاماده‌یه ئه‌و پۆسته وه‌رگرێته‌وه؟
2. ئه‌و پڕۆسه‌یه پێویستى به كاتى زۆر هه‌یه.
3.ته‌نها ڕێگه‌ى ئاسان و كورت ئه‌وه‌یه: به‌رله‌وه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان په‌سه‌ندبكرێت، پێویسته په‌ڕله‌مان ته‌مه‌نى خۆى كورتبكاتهوهو، ئیعلانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خۆى بكات .
له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌ت
دواى كشانه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانى كۆمه‌ڵ و گۆڕان، كه زیاتر له 77 پۆستى وزاری ده‌بێت، پێویستى به پهسهندكردنیهتى له لایه‌ن حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان، كه ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه كۆمه‌ڵێك كێشه دروست ده‌كات :
1. پێویسته ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیره‌كان و ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌زیره نوێیه‌كان، له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و ئه‌ندامانى په‌ڕله‌مان په‌سه‌ندبكرێت، ئه‌مه‌ش پێویستى به كاتێكى زۆره.
2. پێویسته دووباره هێزه سیاسییه‌كانى ناو حكومه‌ت، رێككه‌وتن بكه‌ن لهسهردابهشكردنى ئه‌و پۆستانه، كه ره‌نگه یه،كێتى و یه‌كگرتوو نه‌توانن ئه‌و پۆسته وه‌رگرن، بۆیه پێویستى به ڕێككه‌وتنى سیاسى ده‌بێ و ئه‌مه‌ش پێویستى به كاتى زۆره .
له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌تى خۆجێى
دواى ده‌ستبه‌رداربوونى گۆڕان و كۆمه‌ڵ له حكومه‌ت و په‌ڕله‌مان و، نه‌كشانه‌وه‌یان له حكومه‌ته خۆجێییه‌كان، دیسانه‌وه كێشه‌یه‌كى تر دروست ده‌بێت، چونكه نه‌كشانه‌وه‌ى ئه‌وان له حكومه‌تى خۆجێیى كێشه‌یه، چونكه به‌پێى یاسا بهركارهكانى هه‌رێم، ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمى كوردستان مهركهزیهو نه‌بۆته لامه‌ركه‌زى ته‌واو، به‌وه‌ى حكومه‌ته خۆجێیه‌كان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى ئیداریان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان نه‌بێت.
مانه‌وه‌ى پارێزگار‌و قائیمقام و به‌ڕێوبه‌رى گشتى، له لایه‌ن ئه‌و دوو هێزه كێشه دروستده‌كات، چونكه سه‌رجه‌م ئه‌و دامه‌زراوانه راسته‌وخۆ سه‌ر به وه‌زاره‌تێكن، یاخود لایه‌نێكى تر‌ى په‌یوه‌ندیدارن كه سه‌ربه حكومه‌ته، فه‌رمان له‌وان وه‌رده‌گرن، كه ڕه‌نگه له‌ڕووى سیاسییه‌وه كێشه دروستبكات، له‌ڕووى ئیداریه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌شى له‌و پۆستانه‌ن نه‌توانن كاره‌كانیان به باشى ڕایبكهن به‌هۆى دروستكردنى به‌ربه‌ست؛ واته ناكرێ پێیه‌كت له ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت بێت و پێیه‌كه‌ى ترت له ناوه‌وه‌ى حكومه‌ت بێت، بۆیه باشتروابوو ئه‌و دوو هێزه له حكومه‌تى خۆجێیش بكشێنه‌وه.
كشانه‌وه‌ى یه‌كگرتوو
یه‌كگرتووى ئیسلامى، ئه‌گه‌ر له هه‌فته‌ى داهاتوو بڕیارى كشانه‌وه بده‌ن له حكومه‌ت، كه داواى زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى ئه‌و حزبه‌یه له ده‌ڤه‌رى سلێمانى، ئه‌وكات ئۆتۆماتیكى ئه‌و حكومه‌ته هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.