کۆمەڵێک نوسەر و مامۆستای زانکۆ و پەرلەمانتار و رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی بەیاننامەیەکی نارەزایی بڵاودەکەنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 430 جار بینراوە

کۆمەڵێک نوسەر و مامۆستای زانکۆ و پەرلەمانتار و رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی بەیاننامەیەکی نارەزایی دژی سەرکوتکردنی دەنگی ئـازاد بڵاو دەکەنەوە، داوا دەکەن ھەرچی زووە دەسەڵات ئـەو ھێرش و رەشبگیرییە ڕابگرێت.

_بۆ باڵوێزخانە و قونسوڵخانەکانی وڵاتان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.
_ بۆ تەواوی نوێنەرایەتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
_ بۆ ڕای گشتی.

((نا بۆ سەر‌کوتکردن و کپ کردنی دەنگی ئازاد و خەڵکی ئازادیخواز))

دەستگیرکردن و کپکردنی دەنگی ئازاد و ھێرشکردنە سەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن، کارێکە تەنیا دەسەڵاتە دیکتاتۆر و ستەمکارەکان لەترسی مانەوەی خۆیان پەنای بۆ دەبەن، لە کوردستاندا ئەو قۆناغە تێپەڕیوە، کە ئەم ڕەفتارانە بەئاسانی تێبەپەڕێت، لە ئێستادا وەک ئاگادارین بە بڕیاری حزب بڕیاری گرتنی دەیان ھەڵسوڕا و ئازادیخواز دەرچووە و پڕۆسەی گرتن و ڕاوەدونان ڕەشبگیری دەستیپێکردووە و بەردەوامە.

ئێمە لە ترس و بێباکی ئەوان تێدەگەین و دەزانین، کە ئاکار و ڕەفتارەکانیان بەرانبەر ھاونیشتیمانیان ھەموو سنوورەکانی بەزاندووە، ئەوان بە بەرچاوی ھەموو دونیاوە، ئەوەیان دووپات کردەوە، کە پاسەوانی سیاسەتی خێڵ و دیوەخانن و ھیچ تروسکایەکی ئومێد لەو ھێزە دەسەڵاتدارە چاوەڕێ ناکرێت.

لێرەوە ڕایدەگەیەنێن، دەبێت ئەم ھەڕەشە و ھێرش و پەلامار و ڕەشبگیرییەی لەسەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی و لایەنگرانی بەرەی دژە دەسەڵات ، بە زووترین کات بوەستێنرێت و دەست بەجێ (سەرکەوت شەمسەدین، عومەر محمود، شاسوار عبدولواحید، ڕابون معروف، بروا ستار…)و ھاوڕێکانیان ئازاد بکرێن و ھەرچی زووە فەرمانی گرتن و فشارخستنە سەر ھەڵسوڕاو لاینگران و ئازادیخوازان ھەڵبوەشێنرێتەوە.

١-ماردین ابراھیم                  نوسەر
٢-مسعود عبدولخالق            نوسەر
٣-کەمال ڕەئـوف                 رۆژنامە نوس
٤-د.شێرکۆ حەمە ئـەمین     پەرلەمانتار
٥-د.رەعد رەفعەد                  مامۆستای زانکۆ
٦-د.احمد ئـەمین                 مامۆستای زانکۆ
٧-عبدواللە مەلا نوری          پەرلەمانتاری پێشوو
٨-ئـومێد حەمە علی            پەرلەمانتار
٩- ئـێڤار ابراھیم                  پەرلەمانتار
١٠-گەشە دارا حەفید            پەرلەمانتار
١١-عومەر عینایەت               پەرلەمانتار
١٢-عبداللە محمد                 پەرلەمانتاری پێشوو
١٣-عەدنان عوسمان             پەرلەمانتاری پێشوو
١٤- سەرھەنگ فەرەج          پەرلەمانتاری پێشوو
١٥- ئـاشتی عزیز                   پەرلەمانتاری پێشوو
١٦-چۆلی ئـەسعەد               ڕۆژنامە نوس
١٧-فەرمان رەشاد                ڕۆژنامە نوس
١٨-کامەران خدر                  چالاکی مەدەنی
١٩-کاردۆ محمد                   ڕاوێژکاری پەرلەمان
٢٠-سروە عبدولواحید          ئـەندامی ئـەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢١- دلێر حسێن ئـەندام        ئـەنجومەنی پارێزگای ھەولێر
٢٢-کارۆخ عوسمان              رۆژنامە نوس
٢٣-ھۆشیار شێرکاوەیی       پارێزەر
٢٤-بەشدار حسن                  پارێزەر
٢٥-مەجید ساڵح                   مامۆستای زانکۆ
٢٦-سیروان رشید                ڕۆژنامەنوس
٢٧-ھەنگاو ھاشم                 رۆژنامەنوس
٢٨-یاسا ابراھیم                  چالاکی مەدەنی
٢٩-سێبەر سەلیم                چالاکی مەدەنی
٣٠-رەنجدەر گراوی             ڕۆژنامەنوس
٣١-ڕێباز فارۆق                  چالاکی مەدەنی
٣٢-بەیاد سەروەر              چالاکی مەدەنی
٣٣-زێوکان زێوکانی           چالاکی مەدەنی
٣٤-کەرکوک ئـەحمەد         چالاکی مەدەنی
٣٥-ڕزگار علی                    نوسەر
٣٦-ئـاری عبداللە               رۆژنامەنوس
۳۷-ڕەھێڵ تەڵعەت            ڕۆژنامەنووس
۳٨-ئەردەڵان لەتیف          مامۆستای زانکۆ
٣٩-کوێستان محمد          پەرلەمانتاری پێشوو
٤٠- سەرگوڵ قەرەداغی   پەرلەمانتاری پێشوو
٤١- تێکۆشەر حسین         ڕۆژنامەنوس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.