بڕیارەکانی گۆڕان بایەخی ھەیە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 401 جار بینراوە

سیروان رەشید

بزوتنەوەی گۆڕان کۆمەڵێک بڕیاری سیاسی دا، کە بەتێگەیشتنی ئێمە ھەڵگری کۆمەڵێک مەغزایە لەھاوکێشەی حکومڕانی و کایەی حیزبایەتی لە کوردستانداو نابێت ئەو بڕیارانە بچوک بکەینەوە لە مەسەلەی کشانەوە لەحکومەت و نەچونەوەی وەزیرەکانی بۆئەنجومەنی وەزیران بەتەنھا..

یەک: گۆڕان ئۆپشنی ئۆپۆزسیۆن بونی تەبەنی کردوە، کە بریتیە لە فۆرمۆلە کردن و مومارەسەکردنی جۆرێکی تر لەخەبات لەپێناوی خەڵک، کە ساڵەکانی ۲٠٠۹ تا ۲٠۱۳ شایەتن، گۆڕان چۆن لە ناو پەرلەمان و لەسەر شەقام و لەمیدیادا جێدەستی بەکایەی حکومڕانی ھۆشمەندی خەڵکی کورستانەوە تا ئێستاش دیارە.

دوو: گۆڕان بڕیاریدا دەرگای پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی دا، دابخاو رێککەوتنی سیاسی نێوان خۆی و یەکێتی سڕ بکاو تا ئەوکاتەی سەرکردایەتیەکی تازەی یەکێتی پێک دەھێنرێ و بەجدی نەیەنە پێشەوە دەرگای مامەڵەکردن سیاسی بەرویدا نەکاتەوە.

سێ: خەباتی مەدەنی و جەماوەری سەرشەقام ئۆپشنێکی نوێی کاری داھاتوی ئەم ھێزە دەبێت.
چوار: بڕیاریدا سورتر لە پێشوو، خەبات بۆ ھەڵوەشاندنەوەی کابینەی حکومەت و پێکھێنانی حکومەتی کاتی بەسیناریۆی جیاواز جیاواز ئەنجام بدات.

پێنج: بڕیاری کشانەوەی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی دا، کە یەکەمجارە ھێزێکی سیاسی لە ۲٦ ساڵی رابردودا لەپێناوی بەرژەوەندیەکانی خەڵک دا بێ منەت و دەستبەرداری پۆستێکی وا گرنگ بێ! ئەمە سەر باری ئەوەی بڕیاریدا دەستبەرداری پۆستی چوار وەزارەت و سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بوو، کە ھەموو کە سێک ئەگەر شتێکی زۆر کەم ئاگای لەئیش وکاری حکومەت بێت، ئەزانێ ئەگەر وەزارەتی پێشمەرگەت بەدەستەوە بێت ئەتوانی زۆر سودمەند بیت لەچەک و ئیستفادەی مادی لەو وەزارەتە، بەڵام گۆران راستگۆیانە نەیویست و رەتیکردەوە!
وەزارەتی دارایت بەدەستەوە بێت ئەتوانی زۆر سەفەقەی ژێر بەژێر موستەفید بیت بەڵام گۆران بۆ خۆی ھیچی نەکردو رەتیکردەوە!.
لەدەستەی وەبەرھێنان دەیتوانی زۆر گەندەڵی و موستەفید بێ لە زەوی و سەرانە سەندن لە کۆمپانیاو مقاولەکان، بەڵام نەک ھیچی بۆخۆی نەکرد، بەڵکوو من لەنزیکەوە ئاگادارم ھەندێک مقاول و کۆمپانیای خانوبەرە گلەی گەورەیان لەگۆران ھەیە کە نزیکەی ئەو ساڵەی دەستەی وەبەرھێنان بەدەست گۆرانەوە بووە ئەوان زەرەر مەند بون و ئیجرائاتەکانی دەستە بەسەر کۆمپانیاکاندا جێبەجێکراون کەبۆتە ھۆی زویر بونی ئەوان لەگۆران. دیسان گۆران لە بەر بەرژەوەندی خەڵک دەست لەم وەزارەتە گرنگەش ھەڵگرت.

شەش: پێکھێنانی بەرەیەکی تازە وەک بەدیلی ئەم حکومڕانیە شکستخواردوو لەگەڵ کۆمەڵ و ھاوپەیمانی دیموکراسی و ددپەروەری و ھەر لایەنێکی تر ئەگەر بخوازێت تێیدا بەشدار بێت یەکێکی ترە لە ئۆپشنەکانی سیاسەتی داھاتوی گۆران..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.