له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئه‌گه‌ر گۆڕان و كۆمه‌ڵ بۆ ئه‌وه له حكومه‌ت كشاونه‌ته‌وه ، كه ئه‌م حكومه‌ته شكستخواردوه قۆرخكاره ، به چۆكدا بێت ، ده‌بێت گۆڕان و كۆمه‌ڵ هاوپه‌یمانی بۆ دادپه‌روه‌ری ده‌نگی ناڕه‌زای و رۆیشتنی حكومه‌ت به‌رنه هه‌ولێرو له‌وێوه داوای دادگه‌ری و یه‌كسانی و نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و دزی بكه‌ن ، سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌م حكومه‌ته زۆر باش ده‌زانن ، ئه‌وان توانای به‌ڕێوه بردنی وڵاتیان نه‌ماوه‌و ناتوانن موچه‌و ئاسایش بۆ خه‌ڵك دابین بكه‌ن ، زر باش ئه‌وه‌ش ده‌زانن ، كه نه‌مانی موچه‌و بودجه ملهوڕی و فوتێكردنی خۆڕای بوو .
حكومه‌ت له هه‌ولێر ده‌گۆڕێت نه‌ك له ته‌ق ته‌ق و حاجی ئاوا ، خۆپیشاندانی ته‌ق ته‌ق و حاجی ئاوا‌و ئه‌م سنوره هه‌م ناتوانێ كۆتای به‌ته‌مه‌نی حكومه‌ت بێنێت ، هه‌م به بیانوی ده‌ستی ئاژاوه گێڕیه‌وه سه‌ركوت ده‌كرێت و ره‌نگه خه‌ڵكی خراپیشی بخزێنرێته ناو ، بۆیه ئه‌گه‌ر گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی و ئه‌وانی تر به نیازی گۆڕینی ئه‌م حكومه‌ته‌ن و ده‌یانه‌وێ ئه‌م سته‌م و نادادیه نه‌مێنێ با په‌یام بده‌نه هه‌موو كونسڵگه‌ریه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان كه ئه‌وان له هه‌ولێره‌وه داوای گۆڕانكاری ریشه‌یی ده‌كه‌ن ، له راستیدا ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێر زۆر كه‌یفی به كوشتنی گه‌نجان و مناڵانی رانیه‌و راپه‌ڕین دێت و زۆری پێخۆشه له ته‌ق ته‌ق دا‌و ده‌زگا ببنه قه‌ره بروت ، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كه وا نیشان بدات كه ئه‌وه فه‌وزاو شهڕهنگێزیهو به‌وه‌ش هه‌ولێرو دهۆك زیاتر بێده‌نگ بكات ، گۆڕان و كۆمه‌ڵ و ئه‌وانی تر ده‌توانن گه‌وره ترین خۆپیشاندانی ئاشتی بۆ به چۆكدا هێنانی حكومه‌ت به‌رنه هه‌ولێر ، له هه‌ولێر پارتی كه 80%ی ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته كه‌مینه‌یه ،هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و ته‌زویره‌شه‌وه كه كراون پێمان ده‌ڵێن پارتی خاوه‌نی هه‌ولێر نیه ، ئه‌دی ئه‌وه چۆن ده‌توانێ ناوه‌ندی رۆشنبیری دابخات و شاعیر بگرێت و په‌لاماری ئه‌وانه بدات كه ده‌ڵێن نا بۆ گه‌نده‌ڵی و نادادی .
بڕۆنه ههولێرهكهی خۆتان و به ئاشتی و به بێ خوێن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كۆتا هاتووه ، كۆتا پێ‌بێنن ، هه‌ولێریه‌كان بێزار‌و توڕه‌ن لێ بێخاوه‌نن ، خۆ ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی و ئه‌وانی تر خاوه‌ندارێتیان لێبكه‌ن ، گۆڕانكاری زۆر به خێرای ڕووده‌دات ، هه‌ر هیچ نا سه‌یری سوریا بكه‌ن ، له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی دیمه‌شق نه‌بوو ، ئه‌م هه‌موو وێرانكاریه دروست بوو كه‌چی ده‌سه‌ڵات نه‌بای دیوه نه‌باران .
گۆڕانكاری له هه‌ولێره‌وه نه‌ك له شوێنی تره‌وه .
گۆڕان و كۆمه‌ڵ وهاوپه‌یمانی و هه‌ولێر
