دوو عایلەکەی یەکێتی و پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 377 جار بینراوە

ئاری محەمەد

دوو عایلەکەی یەکێتی و پارتی بە قەدەر (١٠) پێشمەرگەی دڵسۆز ڕانیە فیشەیەکیان نەتەقاندوە لەھەموو تەمەنیان، چۆن زاتیان کرد دەست درێژ بۆ ڕانیە بکەن، نەدەبوو (شاخی کێوەرەش و دۆڵی شاورێ و بەری مەرگەتان) بیربچێتەوە، كە بۆ خەبات و شۆرش لانکە و نەوا بووە، ئێستاش ھەر نەوەی ئەو شەھیدانەن لێتان بێزاربوون (٢٦ ساڵ) یەک جۆر وتار ھەر کۆبونەوە ھەر بەشەھیدان لە پێناو خۆتان دەكەن.

پارتی و یەکێتی تاکە چەکی دەستیان بۆ چونە وڵاتان و بەناوی ئێوەوە پێشوازیان لێ ئەکرێ و مافەکانمان لە لایەن ولاتان تارادەیەک ئەپارێزن، بۆیە ئەبێ ئەوە بزانن ئەوانەی دەیخۆن لەسەر حسابی پێشمەرگە و گەل لە وڵات ڕێگەیان پێ نەدرێ دژی ھاوڵاتیانی کورد دوبارە چەک بەکار بێنن ئەگەر ئەورۆ نەچنە ریزی خۆپیشاندانەوە جارێکی تر گریان لە چاوتان دێننەوە دڵنیا بن، ئەگەر دیقەتبدەن لە ھەموو کۆنونەوەیەکی دەرەوی ھەرێم یەکەم وتە بۆ ئەوەی گوێیان لێ بگیرێ ناوی ئێوەیە و ھاوکاریەکان بەناوی ئێوە وەر ئەگرن و ئەیکەن بە موڵکی حزبەکانیان، بەڵام بە ھەزارەھا پێشمەرگە برسی بێ ئاساییە تەنھا ناوەکانتانیان گەورە کردوە لای ئێوە و وڵاتان بەقەد بالای کوردستان و بەڵام ناوەرۆکتانیان ھەر بەبۆشی ھێشتۆتەوە.

گشت وڵاتانی دنیا ١٠٠٠ دیل ئەدەن تەنھا بەرامبەربەیەک دیل و هاوڵاتی خۆیان، کوان دیلەکان لای ئێمە دیل بەدیلیش نە دەکرا، ڕانیە چۆن ئێوەی خستە لەرزە و ھەزە ناکرێ و نابێ بە چەک بۆ ھەردولا، بەڵام بێ چەک جەند جار داوامان کردوە لە ١٧ی شوباتەوە ھەر سەبرمان گرت ئەوجارە بەراستی ڕاپەرین ھیچ شتێک نامێنێ بۆی بژین ئەمرۆ ٥٠ ئەگەرنا ٢ ساڵی تر ھەموومان بەدەستی تورکیا و ئێران ئەمرین.

دەستكەوت و خەبات و قوربانی رانیە لای ھەموو دونیا جێی بایەخ بوو، ئەوان دەروازەی راپەڕینن، ئیتر لەچی بترسین کارە ناتەواوەکە تەوابکەن ھەمووان برۆنە پال دەنگی ڕانیە بە پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیسەوە، با ئیتر شکۆی گەل بەدەست گەلەوە بێ دەبێ بمرین بۆ ئەوەی نەوەکانمان بژین. لێرەوە دوو عایلەکەی یەکێتی و پارتی دەبێ لە برسیەتی و مەعاناتی هاوڵاتیان تێبگەن، هیچ شتتێكیان لەپشت نیە، برسیەتی و بێ كارەبایی و بێ نەوتی و بێ موچەیی نەبێت. لە بڕی ئاوڕدانەوە لە هاوڵاتیان بە گولە وەڵامیان دەدەنەوە و تۆمەتباریشیان دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.