” روادو ” چۆن باسی لەھۆشدارییە توندەکەی عەبادی کرد سەبارەت بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران

لەلایەن ستاندار Posted on 394 جار بینراوە

شێرزاد شێخانی

وەکو عادەتی خۆی لەچەواشەکاری و ونکردنی راستیەکان ، کەناڵی پرۆفیشنالی ” روداو” ی ئەندازیارە فاشیلەکەی ئاوەدانی نێچیرەڤان بارزانی ، ئەمانەت و پرۆوفیشنالی ئەوەندەشیان تێدانەبوە لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی عیراق حەیدەر عەبادی وەکو خۆی بڵاو بکەنەوە، تەنانەت دەستکاریشیان کرد، بەڵام بەداخەوە دەستکاریەکەشیان زۆر ناپرۆفیشناڵانە بو..

ئەمە دەقی وەرگێڕانەکەی کەناڵی روداوە بۆ قسەکانی عەبادی کە لەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی رۆژ سێشەمەی ئەم ھەفتەیە کردی :

” ئەرکی ھێزە ئەمنییەکانە خۆپیشاندەران بپارێزن، رێگری بکەن لە دەستدرێژکردنە سەر موڵکی گشتی و تایبەتی. نابێت بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی تەقە بکرێت لە ھەر شێوەیەکی خۆپێشانداندا، پاراستنی خۆپیشاندەران لەسەر ھێزە ئەمنییەکان لە ھەرێمدا پێویستە و داوادەکەم و رێنماییمان داوە ، کە پاراستنی ھاووڵاتییان ھەر ناوچەیەکی عێراق بەرپرسیارێتی ھێزە ئەمنییەکانە و پێویستە رێز لەوە بگیرێت، بەتایبەتی ئەوانەی بەشێوەیەکی ئاشتییانە گوزارشت لە بۆچوونەکانیان دەکەن، ھەر سیاسەتێکی داپڵۆساندنی ھاووڵاتییان رەتدەکەینەوە، ھەروەھا دەستدرێژکردنە سەر موڵکی گشتی و تایبەتی رەتدەکرێتەوە و پێویستە بوەستێنرێت”.

بەو عەرەبیەی من لێی تێدەگەم ئەمە دەقی وەرگێڕدراوی وتەکانی عەبادییە کە خۆم گوێم لێیبو”.

” خۆپیشاندەران ئازادن لەدەربڕینی رای خۆیان، ئێمە وەک تەماشەکەر ناوەستین لەئاست ھەر داپلۆسینێک بەرامبەر خۆپیشاندانەکان، دوبارەی ئەکەمەوە وەک تەماشاکەر ناوەستین. ھاوڵاتی عیراقی ، ھاوڵاتیە لەھەر ناوچەیەکی عیراقدا بێت ، ھەر پێشیلکارییەک یا دەستدرێژ یەک بکرێتە سەر ھەر ھاوڵاتیەک بەدەر لە یاساو دەستور، سزای ئەو کەسانە دەدەین کە ئەمکارە ئەکەن، ئێمە لەچواچیوەی مەنزومەیەکی ئەمنی گشتگییردا کار دەکەین، بۆیە ئەرکی حکومەتی ئیتحیادیە ھاوڵاتیان بپارێزێ لەھەر شوێنێکی عیراقدا بن وپارێزگاری لەمافی ھاوڵاتیان وئازادی رادەربڕینیان بکات”.

روداوە نەوتاوییەکەی نێچیرەڤان بارزانی ترسی ئەوەیان لێنیشتوە لەھەولێریشدا خەڵکی برژێنە سەرشەقام ، بەتایبەتیش کە حەیدەر عەبادی خۆی کردە پارێزەری خۆپیشاندەران و بەڵێنی پاراستنی پێدان و، ھەڕەشەی سزای توندیشی لەو کەسانەکرد کە دەست بۆ ھاوڵاتیانی خۆپیشاندەر دەبەن، بۆیە باسی ھەڕەشەکەیان نەکرد، لەبری ئەو مانشیتەکەیان گەورەتر کرد کە گوایە ” عەبادی دەستدرێژی کردنە سەر موڵکی گشتی وتایبەتی رەت دەکاتەوەو دەبێ بوەستێنرێت”؟؟!!.

ئەمە خیتابی پرۆفیشناڵەی ئەو حزبو دەسەڵاتەی پارتییە کە ئەیەوێ بەم چەواشەکارییانەوە خۆی لەم شۆڕشە مەزنەی خەڵکی کوردستان دەرباز بکات، نازانن کاتێک شۆڕش سەرکەوتنی بەدەستھێنا، ئەوسا ھیچ پێویستیەکی بەسزاکانی عەبادی نابێت بەڵکو گەل لەدادگای خۆیدا ئەم دەسەڵاتە ستەمەکارە بەسزای خۆیانیان ئەگەیەنێ..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.