لە مەخمور ھێزە عێراقیەکان ٧ کیلۆمەتر پێشڕەوی دەکەن بە ئاراستەی پێشمەرگە

لەلایەن ستاندار Posted on 419 جار بینراوە

ستاندەر
ڕەشاد گەڵاڵی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە مەخمور ڕایگەیاند ھێزەکانی عێراق گوندی پونگینە سەر ناحیە قەراجیان کۆنترۆڵکردوە کە دەکەوێـتە سەر ڕێگای نێوان ناحیەکانی قەراج و سەرگەڕان.

ڕاشیگەیاند، سوپای عێراق ٧ کیلۆمەتر پێشڕەوییان کردوە و یەکەم جاریشە بگەنە ئەو ناوچەیە.

ئەو بەرپرسەی یەکێتی بۆ کەی ئێن ئێن ڕوونکردنەوەی زیاتری لە بارەی ئەو رێگایە خستەڕوو کە ھێزەکانی عێراق کۆنترۆڵیان کردوە و لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ئەو ڕێگایەی کە ھێزەکانی عێراق کۆنترۆڵیان کردوە کەرکوک و موسڵ و ناحیەی گەیارە بەیەکەوە دەبەستێتـەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.