ستاندەر
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ھاوڵاتیانی شاری ڕانیە ھەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی گەورەیان کرد بۆ بەیانی دووشەممە ئەگەر دەستبەجێ خۆپیشاندەرانی دەستبەسەر ئازاد نەکرێ، لە کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی ناوچەکە بڕیاردرا ئەمشەو سەرجەم دەستبەسەر کراوان ئازاد بکرێن لە سنورەکە.