“ئەگەر یەکگرتوو بڕیاری کشانەوەی بدایە بەغدا حکومەتی ھەرێمی بە ناشەرعی دەناساند”

لەلایەن ستاندار Posted on 489 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی ھەواڵێکی ڕووداو حکومەتی عێراق چاوەڕیی بڕیاری کشانەوەی یەکگرتوو بوە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ڕایگەیاندوە حکومەتی عێراق چاوەڕێی ئەوەبووە یەکگرتوو بڕیاری کشانەوە لە حکومەت بدات ، بۆئەوەی حکومەتی عێراق بڵێ حکومەتی ھەرێمی کوردستان شەرعیەتی نەماوە. بۆ ئەوەی حکومەتێکی کاتی لە ھەرێم دروست بێت.

بەڵام لە کۆبونەوەی ئەمرۆ سەرکردایەتی یەکگرتوو بڕیاری مانەوەی دا لە حکومەتی ھەرێم، ھادی عەلی وتەبێژی حیزبەکە ڕایگەیاند تاوەکو ١٥ی ١ مۆڵەت دەدەنە حکومەت.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەو مۆڵەتدانە تەنھا دەبێتە ھۆی درێژکردنەوەی تەمەنی حکومەت چونکە پێشتر حکومەت پابەندی ھیچ بەڵێنێک نەبوە لە بەڵێنەکانی چاکسازی ١٧ی شوبات و چاکسازیەکانی ساڵی ٢٠١٦ بۆیە پێیان وایە تاوەکو ئەو بەروارە ھیچ شتێکی گرنگ ڕوونادات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.